Skip to the content

هەواڵەکان

گۆڤاری فۆکەسی ئەڵمانی داوای لێبوردن لە دڵشاد بارزانی نوێنەرى حکومەتى هەرێمى کودستان لە ئەڵمانیا دەکات

لە نوێترین ژمارەیدا گۆڤاری فۆکۆسی ئەڵمانی، سەبارەت بە بابەتێکی کە تێیدا هێرشکراوەتە سەر دڵشاد بارزانی و ماڵباتی بارزانی و تۆمەتبارکراون بە تێوەگلان لە ژمارەیەک رووداوی هاتوچۆی گوماناوی لە عێراق و ئەڵمانیا، داوای لێبوردن دەکات و بابەتەکە دەکشێنێتەوە.

جێگری بەرپرسى فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە، لەگەڵ پارێزگاری سلێمانی کۆبۆوە

دابان شەدەڵە جێگری بەرپرسى فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەردانى پارێزگاى سلێمانى کرد و لەلایەن د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، لە دیوانی پارێزگا پێشوازی لێکرا.

سەفین دزەیی لەگەڵ باڵیۆزی ئوسترالیا لەعیراق کۆبووەوە

لە دیدارێکی نێوان سەفین دزەیی بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوە لەگەڵ جوان لوندس باڵیۆزی ئوسترالیا لە عێراق، باس لە بارودۆخی عێراق لە رووی ئەمنی و سیاسی و ئابووری و دۆخی شنگال دوای رێکەوتننامەی حکومەتی ھەرێم و عیراق و پرسی بەرەوپێشبردنی پەیوەندییە دووقۆڵیەکان کرا.

بەرپرسى فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوە لەگەڵ باڵیۆزى بەلجیکا لە عەممان کۆبووەوە

ئەمڕۆ 23ی كانونی یەكەم (دیسەمبەر)ی 2020 سەفین دزەیى بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەت لەگەڵ فلیپ ڤاندین بەڵک باڵیۆزى بەلجیکا بۆ عیراق و ئوردن کۆبووەوە.

جێگری بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە، پێشوازى لە شاندێکى زانکۆى سلێمانى کرد

ئەمڕۆ 23ی كانونی یەكەم (دیسەمبەر)ی 2020 دابان شەدەڵە، جێگری بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە، پێشوازى لە شاندێکى زانکۆى سلێمانى، بەسەرۆکایەتى د.رەزا حەسەن سەرۆکى زانکۆ کرد.

جێگری بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە، پێشوازی لە بەرپرسی نوسینگەی کونسوڵگەری ژاپۆن لە هەولێر کرد.

ئەمڕۆ 21 ی كانونی یەكەم (دیسەمبەر)ی 2020، دابان شەدەڵە ، جێگری بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوە، پێشوازی لە خاتوو ناگایاما یۆشیکۆ بەرپرسی نوسینگەی کونسوڵگەری ژاپۆن لە هەولێر کرد.

بە هاوكاری حكومه‌تی هەرێمی كوردستان ژمارەیەك هاووڵاتی ئەڵمانى و فینلەندى لە سوریاوە گەڕانەوە ووڵاتانى خۆیان

لە درێژەى هاوکارییە دوولایەنیەکان لە نێوان حکومەتى هەرێمى کوردستان و ووڵاتان، لە لایەن هەردوو وڵاتى ئەڵمانیاى فیدرال و فینلەندا و بە هاوکارى و هەماهەنگى وەزارەتی ناوخۆو فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوەی حکومەتى هەرێمى کوردستان و بە ڕێگاى نێردەى دیپلۆماسی خۆیان لە عێراق و هەرێمى کوردستان چەند ژن ومنداڵێکى داعشى بە ڕەگەز ئەڵمانى و فینلەندى کە لە کەمپەکانى باکورى ڕۆژهەڵاتى سوریا بوون لە ڕێگەى خاکى هەرێمى کوردستان و لە فڕۆکەخانەى نێودەولەتى هەولێر بە فڕۆکەیەکى تایبەت گەڕێندرانەوە ووڵاتى خۆیان.

بەبۆنەى ڕۆژى ئاڵا، فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوە، مەراسیمێکى شایستەى ئەنجامدا

جێگرى بەرپرسى فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوە، ڕایگەیاند: میللەتەکەمان لەپێناو ئاڵای پیرۆزى كوردستان، هەزاران شەهیدى لەمێژووى ڕزگارى خوازى گەلەکەمان بەخشیوە و، ڕۆڵەکانى بەردەوام گیانفیدا بوونە بۆ پاراستنى ئەم ئاڵایە.

جێگرى بەرپرسى فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوە، پێشوازى لە کونسوڵى گشتى کۆریا لەهەرێم کرد

لە دیدارێكی نێوان دابان شەدەڵە جێگرى بەرپرسى فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوە و چۆى کوانگ ژین کونسوڵى گشتى کۆریا لەهەرێمى کوردستان، هەماهەنگى کارکردنى هاوبەش و پێزانینى کارەکانى ڕابردوى نێوان هەرێمى کوردستان وکۆریای باشوور لە ڕابردو خرایە بەر باس و گفتوگۆوە.

بەرپرسی پەیوەندیەكانی دەرەوە سەردانی پەرلەمانی كوردستانی كرد

بە مەبەستى خستنەڕووى چەند پرسێکى پەیوەست بە ئەرک و کارى نوێنەرایەتیەکانى حکومەتى هەرێم لە دەرەوەو رەوەندى کوردستانى لە دەرەوە، سەفین دزەیی بەرپرسى پەیوەندییەکانى دەرەوەى حکومەت بە یاوەرى دابان شەدەڵە جێگرى بەرپرس و ژمارەیەک لە ستافى فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوە لەگەڵ د. رێبوار بابکەیی سەرۆکى لیژنەى پەیوەندییەکانى دەرەوە و رەوەندی کوردستانی لە پەرلەمانى کوردستان و ئەندامانى لیژنە کۆبووەوە.