دابان شەدەڵە، جێگرى بەرپرسی فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوە پێشوازى لە خاتوو مایکە کایزەر جێگرى کونسوڵى گشتى هۆڵەندا لە هەرێمى کوردستان کرد.
هەواڵەکان

سەفین دزەیی : هەموو كاتێك ئامادەی چارەسەر كردنی كێشە وگرفتەكانین لەگەڵ بەغدا
سەفین دزەیی له وێبینارێکدا که لەلایەن نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان و دامەزراوەی کوردیش پڕۆگرێس ڕێکخرابوو لهگهڵ ئەندامانی پهرلهمانی بەریتانیا و ئەنجومەنی لۆردانی بهریتانیا کۆبووهوە.

نوێنەری حکومەت لەیەکێتی ئەوڕوپا بەشداری لە کۆبوونەوەی فەرمی لیژنەی پەیوەندیەکانی پەرلەمانی ئەوروپا - عێراق کرد
د. دلاوەر ئاژگەیی نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتی ئەوڕوپا لە کۆبوونەوەی فەرمی لیژنەی پەیوەندیەکانی پەرلەمانی ئەوروپا لەگەڵ عێراق بەشداری کرد

جێگری بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە پێشوازی لە کونسوڵی گشتی هەنگاریا لەهەرێم کرد
ئەمرۆ چوارشەممە 2ی كانونی یەكەم (دیسەمبەر)ی 2020، دابان شەدەڵە جێگری بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە پێشوازی کرد لە ئیشتیڤان ئیمری کونسوڵی گشتی هەنگاریا وە میکلۆش سابۆ جێگری کونسوڵ لە هەولێر.

دابان شەدەڵە پێشوازی لە بەرپرسی بەشی ئابووری و بازرگانی باڵیۆزخانەی بوڵگاریا لە هەرێم دەکات
لە دیدارێکی نێوان دابان شەدەڵە جێگری بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە لەگەڵ ڤاسیل ڤاسیلڤ بەرپرسی بەشی ئابووری و بازرگانی باڵیۆزخانەی بوڵگاریا لە هەرێم باس لە پتەوکردنی زیاتری پەیوەندییە دووقۆڵیەکان و ئاڵوگۆڕی بازرگانی و هاندانی وەبەرهێنان کرا.

یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لە نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئەكادێمیای هونەرە جوانەکان لە کراکۆڤ واژوو کرا
نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پۆلۆنیا زیاد رەئووف و سەرۆکی ئەکادیمیای هونەرە جوانەکان لە كراكۆڤ یان ماتیکۆ وپرۆفیسۆر ئاندژێی بێدنارچیک یاداشتنامەیەكی لێکتێگەیشتنیان واژوو کرد.

بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوە لەگەڵ بەڕێوبەری ڕێکخراوی پرۆمیدێشن کۆبووەوە
ئەمڕۆ 23ی تشرینی دووەم (نۆڤەمبەر)ی 2020، سەفین دزەیی بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوە لەگەڵ ئیریک بلانجوت بەڕێوبەری ڕێکخراوی پرۆمیدێشن کۆبووەوەو باسیان لە پرسی ئاوارەو پەنابەران و بارودۆخی شنگال کرد.

بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوە لەگەڵ شاندێکی وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا کۆبووەوە
سەفین دزەیی بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوە لەگەڵ شاندێکی وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا کۆبووەوە کە پێکهاتبوو لە کونسوڵی گشتی فەرەنسا لە هەرێم ئۆلیڤەر دیکۆتینگ و بەرپرسی قەیرانەکان لە وەزارەتی دەرەوەی فەرەنساو شاندی یاوەریان.

سەفین دزەیی پێشوازی لە هەڵسوڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی بوڵگاریا لە عیراق دەکات
لە دیدارێکی نێوان سەفین دزەیی بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوە لەگەڵ ڤالانتین نیکۆلۆڤۆ هەڵسوڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی بوڵگاریا لە عیراق باس لە پتەوکردنی زیاتری پەیوەندییە دووقۆڵیەکان و ئاڵوگۆڕی بازرگانی و هاندانی وەبەرهێنان کرا.

گرینگی ڕۆڵی پێکهاتە ئایینی و نەتەوەییەکان لە هەرێمی كوردستان دووپاتی لێ كرایەوە
ئەمڕۆ 19ی تشرینی دووەم (نۆڤەمبەر)ی 2020 سەفین دزەیى بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەت پێشوازى لە خاتوو نادین ماینزا كرد کە وەک کۆمسیاری دەزگاى لێکۆلینەوەى ئازادى ئایینى لە ئەمەریکا کاری کردووەو ئێستا بەسەردانێکی تایبەت بۆ پشتگیری ئازادی ئاینی سەردانی هەرێمی کوردستانی کردووە.