Skip to the content

هەواڵەکان

جێگری بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە، پێشوازی لە بەرپرسی نوسینگەی کونسوڵگەری ژاپۆن لە هەولێر کرد.

ئەمڕۆ 21 ی كانونی یەكەم (دیسەمبەر)ی 2020، دابان شەدەڵە ، جێگری بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوە، پێشوازی لە خاتوو ناگایاما یۆشیکۆ بەرپرسی نوسینگەی کونسوڵگەری ژاپۆن لە هەولێر کرد.

بە هاوكاری حكومه‌تی هەرێمی كوردستان ژمارەیەك هاووڵاتی ئەڵمانى و فینلەندى لە سوریاوە گەڕانەوە ووڵاتانى خۆیان

لە درێژەى هاوکارییە دوولایەنیەکان لە نێوان حکومەتى هەرێمى کوردستان و ووڵاتان، لە لایەن هەردوو وڵاتى ئەڵمانیاى فیدرال و فینلەندا و بە هاوکارى و هەماهەنگى وەزارەتی ناوخۆو فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوەی حکومەتى هەرێمى کوردستان و بە ڕێگاى نێردەى دیپلۆماسی خۆیان لە عێراق و هەرێمى کوردستان چەند ژن ومنداڵێکى داعشى بە ڕەگەز ئەڵمانى و فینلەندى کە لە کەمپەکانى باکورى ڕۆژهەڵاتى سوریا بوون لە ڕێگەى خاکى هەرێمى کوردستان و لە فڕۆکەخانەى نێودەولەتى هەولێر بە فڕۆکەیەکى تایبەت گەڕێندرانەوە ووڵاتى خۆیان.

بەبۆنەى ڕۆژى ئاڵا، فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوە، مەراسیمێکى شایستەى ئەنجامدا

جێگرى بەرپرسى فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوە، ڕایگەیاند: میللەتەکەمان لەپێناو ئاڵای پیرۆزى كوردستان، هەزاران شەهیدى لەمێژووى ڕزگارى خوازى گەلەکەمان بەخشیوە و، ڕۆڵەکانى بەردەوام گیانفیدا بوونە بۆ پاراستنى ئەم ئاڵایە.

جێگرى بەرپرسى فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوە، پێشوازى لە کونسوڵى گشتى کۆریا لەهەرێم کرد

لە دیدارێكی نێوان دابان شەدەڵە جێگرى بەرپرسى فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوە و چۆى کوانگ ژین کونسوڵى گشتى کۆریا لەهەرێمى کوردستان، هەماهەنگى کارکردنى هاوبەش و پێزانینى کارەکانى ڕابردوى نێوان هەرێمى کوردستان وکۆریای باشوور لە ڕابردو خرایە بەر باس و گفتوگۆوە.

بەرپرسی پەیوەندیەكانی دەرەوە سەردانی پەرلەمانی كوردستانی كرد

بە مەبەستى خستنەڕووى چەند پرسێکى پەیوەست بە ئەرک و کارى نوێنەرایەتیەکانى حکومەتى هەرێم لە دەرەوەو رەوەندى کوردستانى لە دەرەوە، سەفین دزەیی بەرپرسى پەیوەندییەکانى دەرەوەى حکومەت بە یاوەرى دابان شەدەڵە جێگرى بەرپرس و ژمارەیەک لە ستافى فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوە لەگەڵ د. رێبوار بابکەیی سەرۆکى لیژنەى پەیوەندییەکانى دەرەوە و رەوەندی کوردستانی لە پەرلەمانى کوردستان و ئەندامانى لیژنە کۆبووەوە.

جێگری بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە پێشوازی لە کونسوڵی ئیتاڵیا لە هەرێم کرد

دابان شەدەڵە جێگری بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە پێشوازی لە سێرینا مورۆنى کونسوڵی ئیتاڵیا لە هەرێم کرد.

جێگرى بەرپرسى فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوە، پێشوازى لە بەرپرسى نێردەى هاریکارى عیراق (یونامى) کرد

دابان شەدەڵە جێگرى بەرپرسى فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوە پێشوازى لە ریکاردۆ رۆدریگز بەرپرسى نێردەى هاریکارى عیراق (یونامى) لە هەرێمى کردستان کرد.

بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوە لەگەڵ بەرپرسی ڕێکخراوی ئیکسپێراتایزی فەڕەنسی کۆبووەوە

سەفین دزەیی بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوە لەگەڵ فابریک بوسالیم بەرپرسی ڕێکخراوی ئیکسپێراتایزی فەڕەنسی کۆبووەوە.

بەرپرسى پەیوەندیيەکانى دەرەوە پێشوازى لە باڵیۆزى سوید لە عیراق کرد

ئەمڕۆ 10 ی كانونی یەكەم (دیسەمبەر)ی 2020 سەفین دزەیى بەرپرسى پەیوەنديیەکانى دەرەوە پێشوازى لە لارش روناش باڵیۆزی سوید لە عیراق کرد

سەفین دزەیی پێشوازی لە شاندێکی پەرلەمانی بەلجیکا کرد

سەفین دزەیی بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەت پێشوازی لە شاندێکی پەرلەمانی وڵاتی بەلجیکا کرد بەسەرۆکایەتی د. جۆرج دالاما ئەندامی لێژنەی پەیوەندیەکانی دەرەوەی پەرلەمانی بەلجیکا کە بەمەبەستی لەنزیکەوە ئاگاداربوون لەدوایین پێشوەچوونەکانی ناوچەکە سەردانی هەرێمی کوردستانیان کردووە.