Skip to the content

هەواڵەکان

شاندێکی باڵای فەرمانگەی تەکنەلۆجیای زانیاری سەردانی ناوەندی ئەزموونکردنی سیسکۆی لە وڵاتی ئیمارات كرد

سەرۆکی فەرمانگەی تەکنەلۆجیای زانیاری: كۆمپانياى سیسکۆ بەردەوام هاوبەشێکی بنچینەیيی ژێرخانی دیجیتاڵيی ئێمەیە.

فەرمانگەی تەکنەلۆجیای زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان سیستەمی دیجیتاڵی بەڕێوەبردنی مووچە پاڵپشت بە پێناسی دیجیتاڵی ڕادەگەیەنێت

فەرمانگەی تەکنەلۆجیای زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەرهەمهێنان و بەردەستخستنی سیستەمی دیجیتاڵی بەڕێوەبردنی مووچە ڕادەگەیەنێت، کە پشتبەستووە بە پێناسی دیجیتاڵی

فەرمانگەی تەکنەلۆجیای زانیاری پەرە بە توانای دیجیتاڵی فەرمانبەرانی حکومەت دەدات

فەرمانگەی تەکنەلۆجیای زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی خولی ڕاهێنانی ڕاهێنەران (TOT) توانای دیجیتاڵی کارمەندانی حکومەت بەهێز دەکات

فەرمانگەی تەکنەلۆجیای زانیاری سیستەمی سکاڵای هاووڵاتییان ڕادەگەیەنێت

فەرمانگەی تەکنەلۆجیای زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان سیستەمی دیجیتاڵی سکاڵای هاووڵاتییان ڕادەگەیەنێت. سیستەمەکە دەروازەیەکی فەرمی پێشکەشکردنی سکاڵایە لەلایەن هاووڵاتییانەوە بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان. لەپاڵ پێشکەشکردنی سکاڵاشدا، هاووڵاتییان دەتوانن بەدواداچوون بۆ سکاڵاکانیان بکەن و وەڵام و ئەنجامی سکاڵاکانیان لە لایەنی پەیوەندیدارەوە دەست بکەوێتەوە.

فەرمانگەی تەکنەلۆجیای زانیاری سیستەمی نوێی تۆمارکردنی دامەزراوە بازرگانییەکان ڕادەگەیەنێت

سیستەمی دیجیتاڵی تۆمارکردنی دامەزراوە بازرگانییەکان دەبێتە پێکهێنەرێکی گرنگی ئەو پلانە ستراتیژییەی کە ڕاگەیاندراوە لە لایەن سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕێزدار مەسرور بارزانی، بۆ بنیادنانی وەرچەرخانی دیجیتاڵی لە سیستەمی بەڕێوەبردن لە حکومەتی هەرێمی کوردستاندا

فەرمانگەی تەکنەلۆجیای زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان یەکەمین سیستەمی دیجیتاڵی کۆنتڕۆڵکردنی خاڵە سنوورییەکان لە ناوچەکە ڕادەگەینێت

فەرمانگەی تەکنەلۆجیای زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان یەکەمین سیستەمی دیجیتاڵی کۆنتڕۆڵکردنی خاڵە سنوورییەکان ڕادەگەینێت. ئەم سیستەمە ڕێگەچارەیەکی تازەگەرانەیە بۆ ڕێکخستنی هاتنەژوور و چوونەدەری گەشتیاران بۆ هەرێمی کوردستان.

سەرۆکی حکوومەت ستراتیژی وەرچەرخانی دیجیتاڵی ڕاگەیاند

سەرۆكی حكومەت یەکەمین ستراتیژی وەرچەرخانی دیجیتاڵیی حكومەتی ڕاگەیاند، کە لەلایەن فەرمانگەی تەکنەلۆجیای زانیارییەوە پەرەی پێدراوە.

سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی داتاسەنتەری ناوەندی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بەفەرمی کردەوە

یەکەمین داتاسەنتەری حکومەت لەلایەن مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمەوە کرایەوە.

فەرمانگەی تەکنەلۆجیای زانیاریی و بەرنامەی خۆراکی جیهانیی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق نامەی لێكتێگەیشتنیان واژوو کرد

بە مەبەستی پێکەوە كارکردن لەسەر باشترکردن و چاكسازی لە سیستەمی پاراستنی كۆمەڵایەتیدا لە هەرێمی كوردستان، فەرمانگەی تەکنەلۆجیای زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان نامەی لێکتێگەیشتنی لەگەڵ بەرنامەی خۆراكی جیهانیی (WFP) سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان  لە عێراق واژوو کرد 

بەشداریکردنی فەرمانگەی تەکنەلۆجیای زانیاری لە سێیەمین پێشانگەی تەکنەلۆجیای هایتێکس ٢٠٢٢

بە مەبەستی خستنەڕووی هەنگاوەکانی پڕۆسە و ستراتیجیای بەدیجیتاڵکردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان، فەرمانگەی تەکنەلۆجیای زانیاری بەشداری کرد لە سێیەمین پێشانگەی تەکنەلۆجیای هایتێکس ٢٠٢٢ .