ڕۆژی سێشەممە ٢٠٢١/٣/٣٠ لێژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی ڤایر‌وسی (كۆرۆنا) لە هەرێمی كوردستان کۆبووەوە. دوای تاوتوێ کردنی باردوخۆی تەندروستی هەرێمی کوردستان لیژنەکە چەند بڕیارێکی راگەیاند.
هەواڵەکان
پەیامى گوتەبێژى حکومەتى هەرێمى کوردستان بە بۆنەى جەژنی نەورۆز
هاتنی جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی نوێی کوردی، لە هەموو کوردستانیانى ئازیز لە هەر شوێنێکى دونیا بن و هەموو گەلانى پەیوەست بەم جەژن و نەریتە لەمێژینەیە، پیرۆز بێت.
گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان پشووی فەرمی جەژنی نەورۆز ڕادەگەیەنێت
ئەمڕۆ سێ شەممە ٢٠٢١/٣/١٦ بەبۆنەی جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی نوێی کوردییەوە، ڕۆژانی یەکشەممە، دووشەممە و سێشەممەی هەفتەی داهاتوو کە دەکاتە ٢١و ٢٢و ٢٣ ی ئاداری ٢٠٢١، بەپێی ڕۆژمێری فەرمی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تەواوی دامەزراوەکانی حکومەت، پشووی فەرمییە.
له ماوه‌یه‌كی كه‌می داهاتوودا پرۆژه یاسای بودجه‌ی هه‌رێم ئاماده ده‌بێت
دوای كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له رێككه‌وتی 10/3/2021 ،د.جوتیار عادل گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان،له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامەوانیدا گرینگتریرین ئه‌و ته‌وه‌رانه‌ی خسته ڕوو كه له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا خرابوونە به‌رباس و گفت‌و گۆی له‌سه‌ر كرابوو.
د.جوتیار عادل : قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ راناگه‌یه‌نین
ئەمڕۆ چوارشەممە 2021/3/10 لیژنه‌ی باڵای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان كۆبۆوه، له سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌دا وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی راپۆرتێكی تێروته‌سه‌لی ده‌رباره‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا خسته‌ڕوو.