پرۆژەی بەنداوی باوەنوور یەکێکە لە پرۆژە گرنگ و ستراتیژییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، کە بەدەست و کاری ناوخۆیی بنیاد دەنرێت.
هەواڵەکان
ماڵپەڕی حکومەتی هەرێمی كوردستان بۆ "هەواڵ و میدیا" لە پلەی دووەمی عێراقدایە
بەپێی نوێترین پۆلێنکردنی ماڵپەڕی جیهانیی (SimilarWeb) بۆ شیکاریی داتای ئینتەرنێت، ماڵپەڕی فەرمیی حکومەتی هەرێمی کوردستان (gov.krd) پلەی دووەمی لەسەر ئاستی عێراق لە بەشی "هەواڵ و میدیا" تۆمار کردووە.
پرۆژەى ڕێگەى ئێتیت- باعەدرێ بەردەوامە و 73%ى تەواو بووە
پرۆژەی ڕێگەی ئێتیت - باعەدرێ لە پارێزگای دهۆک، بە درێژیی 26 کیلۆمەتر، بە گوژمەی 135 ملیار دینار بەردەوامە و تا ئێستا 73%ـی کارەکانی تەواو بووە.
%80ی کارەکانی سایلۆی هەڵەبجە تەواو بووە
سایلۆی هەڵەبجە یەکێکە لە پرۆژە ستراتیجی و گرنگەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، کە لەلایەن وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی حکومەتی هەرێم، لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە دروست دەکرێت.
بە ئامادەبوونی وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان ڕەشنووسی ڕێساکانی ڕەفتاری بۆ ڕۆژنامەنووسان تاووتوێ کرا
ئەمڕۆ لە شاری هەولێر ڕەشنووسێکی تایبەت بە ڕێساکانی ڕەفتاری بۆ ڕۆژنامەنووسان و کەناڵەکانی ڕاگەیاندن گفتوگۆی لە بارەوە کرا.
هەولێر باشترین وێستگەی گەشتیارییە لە ئاسیا بۆ ساڵی 2026
بەپێی ڕاپۆرتێکی تایبەتی گۆڤاری گەشتیاریی کۆندی ناست تراڤێلەر- Condé Nast Traveler، شارى هەولێر وەک باشترین شوێنی گەشتیاری لە ئاسیا بۆ ساڵی ٢٠٢٦ دیاری کراوە.
بەهۆی سیستەمی نوێی هاتوچۆو و کامێرای تیژڕۆیی ڕووداوەکانی هاتوچۆ لە هەرێمی کوردستان بە ڕێژەیەکی بەرچاو کەمی کردووە
بەپێی ئامارەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی هەرێمی کوردستان، ئەمساڵ ڕووداوەکانی هاتوچۆ و ژمارەی قوربانییان بەراورد بە ساڵانی پێشوو بە ڕێژەیەکی بەرچاو کەمی کردووە.