د.كهمال وهرتی، بهڕێوهبهری گشتیی باج و دهرامهتهكان له حكوومهتی ههرێمی كوردستان تایبەت بە فەرمانگەى میدیای و زانیارى، وردەکارى پڕۆژە و کار و بەدواداچوونەکانى خستەڕوو و باسى پڕۆسهی ڕێكخستنهوهی داهاتهكانی ناوخۆ و سێكتهری باجی له كابینهی نۆیهم کرد.
هەواڵەکان
ڕاگەیەندراوێک لە فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی ھەرێمی کوردستان
لە کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیران لە ٧ نیسانی ٢٠٢١، وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان راسپێردران هەنگاوی کردەیی جێبەجێکردنی یاسای بودجەی فیدراڵی ساڵی ٢٠٢١، بگرنە بەر.
پەیامى حکومەتى هەرێمى کوردستان بەبۆنەى ١ى ئایار ڕۆژى جیهانى کرێکاران
بە بۆنەى یەکى ئایار ڕۆژى جیهانى کرێکاران، پیرۆزبایی لە کرێکارانى کوردستان و عێراق و جیهان دەکەین.
گوتهبێژی حكومهتی ههرێم: بەرامبەر وشکەساڵى پلانی تایبهتمان دەبێت
دوای كۆبوونهوهی ئهنجوومهنی وهزیران به سهرپهرشتی مهسرور بارزانی سهرۆكی ئهنجوومهنی وهزیران و قوباد تاڵهبانی جێگری سهرۆكی حكوومهت، د.جوتیار عادل گوتهبێژی حكوومهت، له كۆنگرهیهكی ڕۆژنامهوانیدا باسی له گرنگترین ئهو بابهتانه كرد كه له كۆبوونهوهكه گفتوگۆی لهبارهوه كراوه.
خولی یەکانگیری رۆژنامەنووسیی فەرمانگەی میدیاو زانیاری کۆتایی هات
لە ماوەی دوو رۆژی بەردەوام و دوو شیفتی جیاواز، خولی یەکانگیریی کاری رۆژنامەنووسی حکومی کە بە بەشداری ئەندام و نوێنەری ڕاگەیاندنەکانی سەرجەم وەزارەت و فەرمانگە و دەستەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەرێوە چوو.
حکومەتی هەرێمی کوردستان پابەندە داراییەکانی لە چوارچێوەی یاسای بوودجەی فیدراڵی عێراق جێبەجێ دەکات
وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان رۆژی ٢٠٢١/٤/١٣ لە نووسراوێکدا بۆ وەزارەتی دارایی حکومەتی عێراقی فیدراڵ، رەزامەندیی خۆی بۆ جێبەجێکردنی پابەندە داراییەکانی لە چوارچێوەی یاسای بوودجەی گشتی عێراق بۆ ساڵی ٢٠٢١ و گرتنەبەری هەنگاوی کردەیی بۆ ئەم مەبەستە دەربڕیوە.
پەیامى گوتەبێژی حكومەتى هەرێمى کوردستان بە بۆنەی هاتنى مانگى پیرۆزی ڕەمەزان
بە بۆنەی هاتنی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان پیرۆزبایی لە تەواوی موسڵمانانی كوردستان و جیهان دەكەین و هیوادارین ئەم مانگە پیرۆزە ببێتە هەوێنی سەقامگیری و پتەوتركردنی كلتووری پێكەوە ژیان لە هەرێمەکەمان و عێراق و نزا و تاعەتى هەمووان قبوڵ بێت.
پوختەی لێدوانی وتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دوای کۆتاییهاتنی کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای رووبەڕبوونەوەی کۆرۆنا
وتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕۆژی ٢٠٢١/٤١١ دوای کۆتاییهاتنی کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای رووبەڕبوونەوەی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانی ئەنجام دا، كە تێیدا ئاماژەی بە چەند تەوەرێك كرد.
لێژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا: رۆژانی پێنجشەممە دەکرێتە پشووی فەرمی
ڕۆژی سێشەممە ٢٠٢١/٣/٣٠ لێژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی ڤایروسی (كۆرۆنا) لە هەرێمی كوردستان کۆبووەوە. دوای تاوتوێ کردنی باردوخۆی تەندروستی هەرێمی کوردستان لیژنەکە چەند بڕیارێکی راگەیاند.
پەیامى گوتەبێژى حکومەتى هەرێمى کوردستان بە بۆنەى جەژنی نەورۆز
هاتنی جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی نوێی کوردی، لە هەموو کوردستانیانى ئازیز لە هەر شوێنێکى دونیا بن و هەموو گەلانى پەیوەست بەم جەژن و نەریتە لەمێژینەیە، پیرۆز بێت.