له دوو ساڵی ڕابردوو، هه‌رێمی كوردستان به دۆخێكی قووڕسدا تێپه‌ڕیوه. هاتنى پەتاى کۆڤید ـ ١٩ و دابه‌زینی نرخی نه‌وت و نه‌ناردنی به‌شه بوودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان، كاریگه‌ریی زۆری له‌سه‌ر کەمى خزمه‌تگوزارییه‌كان هه‌بوو، به‌ڵام كابینه‌ی نۆیه‌م پابه‌ند بوو به‌و به‌ڵێنانه‌ی به هاووڵاتییانی دابوو، له سه‌ره‌تای ده‌ستبه‌كاربوونی. وه‌زاره‌تی شاره‌وانیی و گه‌شتوگوزار، یه‌كێكه له‌و وه‌زاره‌تانه‌ی كار و پڕۆژە و چاكسازییەکانی به‌رده‌وام بوون
هەواڵەکان

حکومەتی ھەرێمی کوردستان پشووی ڕۆژانی جەژن ڕادەگەیێنێت
بەبۆنەی ھاتنی چەژنی پیرۆزی قوربانەوە، ڕۆژانی ٢٠ و ٢١ و ٢٢ی تەمووز پشووی فەرمییە

قوباد تاڵەبانى: لە دوو ساڵى کابینەى نۆیەم ئیدارەى قەیرانەکانمان دا و ئێستا ئیرادەى بەهێز بۆ چاکسازى و خزمەتى زیاتر هەیە
ئەمە گفتوگۆیەکى فەرمانگەى میدیا و زانیارى حکوومەتى هەرێمى کوردستانە لەگەڵ بەڕێز قوباد تاڵەبانى جێگیرى سەرۆکى ئەنجوومەنى وەزیران لەسەر پەیوەندییەکانى هەرێم و بەغدا و ئەو قەیرانانەى ڕووبەڕووى هەرێم و حکومەت بوونەوە و ئەو بەرنامە و پلانانەى کە ئێستا لە نیوەى جێبەجێکردنیاندان بۆ گەیاندنى خزمەتى زیاتر بە فەرمانبەران و هاووڵاتیانى هەرێمى کوردستان و چاکسازى لە کارى کارگێڕی.

كتێبی "كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، چاكسازی و خزمه‌تگوزاری" چاپ و بڵاو كرایه‌وه
كتێبه‌كە، نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، تایبه‌ته به رووماڵی كاروچالاكی و پڕۆژه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی له یه‌كه‌م رۆژی ده‌ستبه‌كاربوونی كابینه‌ی نۆیه‌م لە ڕێکەوتی ١٠ی ته‌مموزی ٢٠١٩ تا ١ی ئایاری ٢٠٢١ی زایینی.

مەسرور بارزانى: سەرەڕاى ئەو قه‌یران و گرفتانه‌ی تووشمان بوونەوە، پێموایه حكوومه‌ت ده‌ستكه‌وتی زۆری به‌ده‌ست هێناوه
لە بەرنامەى کابینەى نۆیەمدا، "چاکسازى" وەک پرسێکى سەرەکى کارى لەسەر کراوە و حکومەتى هەرێم لەگەڵ پەرلەمانی کوردستان بە خواست و ئیرادەیەکى بەهێزەوە هەنگاویان ناوە بۆ بەدیهێنانی دادپەروەری و بەدامەزراوەییکردنی دامودەزگاکانی هەرێم و خزمەتکردنی بەرژەوەندی گشتی و خەڵک

پرسەنامەی حكومه‌تی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی کۆچی دوایی جێگری فیدراسیۆنی نێونەتەوەیی کوردانی سۆڤیەت
نوێنەرایەتی حكومه‌تی هەرێمی کوردستان لە رووسیا، به‌هۆی كۆچی دوایی یوری نەبیێڤ، جێگری فیدراسیۆنی نێونەتەوەیی کوردانی سۆڤیەت پرسەنامەیەکی بڵاو كرده‌وه.