Skip to the content

پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان

وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار: لەم کابینەیەدا زیاتر لە ٥٠٠ پڕۆژە به‌ گوژمه‌ی ٣ ترلیۆن و ٣٤٠ ملیار دینار جێبەجێ دەکەین

له‌ دوو ساڵی ڕابردوو، هه‌رێمی كوردستان به‌ دۆخێكی قووڕسدا تێپه‌ڕیوه‌. هاتنى پەتاى کۆڤید ـ ١٩ و دابه‌زینی نرخی نه‌وت و نه‌ناردنی به‌شه‌ بوودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان، كاریگه‌ریی زۆری له‌سه‌ر کەمى خزمه‌تگوزارییه‌كان هه‌بوو، به‌ڵام كابینه‌ی نۆیه‌م پابه‌ند بوو به‌و به‌ڵێنانه‌ی به‌ هاووڵاتییانی دابوو، له‌ سه‌ره‌تای ده‌ستبه‌كاربوونی. وه‌زاره‌تی شاره‌وانیی و گه‌شتوگوزار، یه‌كێكه‌ له‌و وه‌زاره‌تانه‌ی كار و پڕۆژە‌ و چاكسازییەکانی به‌رده‌وام بوون

حکومەتی هەرێم بڕی ٥ ملیارو ٨٠٠ ملیۆن دینار بۆ شارەوانی سلێمانی خەرج دەکات

لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕی (٥,٨٣٦,٤٤٠,٠٠٠) بۆ وەزارەتی شارەوانی و گەشتو گوزار/ سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی خەرج کرا.

لە دوو ساڵى کابینەى نۆیەم: ٨ ملیار دۆلار وەبەرهێنان و ڕەخساندنى ٥٠ هەزار هەلى کار

ئێستا لە نێو یادکردنەوەى تێپەڕینى دوو ساڵى تەمەنى کابینەى نۆیەمى حکومەتى هەرێمى کوردستانداین و لەم چوارچێوەیەشدا بە پێویستى دەزانین ئاوڕ لە وەبەرهێنان لەم دوو ساڵە بدەینەوە.

 

پێوەرى زیرەک بێکارەبایی چارەسەر دەکات

کارەبا یەکێکە لەو سێکتەرە گرنگانەى بوارى خزمەتگوزارى بۆ هاووڵاتیان کە تا ئێستاش لە هەرێمى کوردستان کێشەساز و چارەسەرنەکراوە، بەڵام حکومەتى هەرێمى کوردستان لە ڕێگەى پێوەرى زیرەوەکەوە ئەم کێشە چارەگە سەدەیە چارەسەر دەکات.

پێنج ملیار دینار بۆ بووژانەوەی سەوزایی سلێمانى تەرخان کرا

شارى سلێمانى بە دەست وشکبوون و بێخزمەتى سەوزاییەکانی دەناڵێنێت، بەڵام سەرۆکى حکومەت لە دواسەردانى بۆ سلێمانى زیاتر لە ٥ ملیار دینارى بۆ ڕزگارکردنى ژینگە سەوزەکەى تەرخان کرد.

د.کاروان

پسپۆڕێکى ئاسایش و ئابوورى ئاو: پڕۆژەى بەنداوەکانى حکومەتى هەرێم كارگه‌یه‌كی به‌رهه‌مهێنانی سوودی ئابووری، ژینگه‌یی، كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسین

لەم چەند ساڵەى ڕابردوو بارانبارین کەمى کردووە و هەر ئەمەش واى کردووە کە ئاوى سەر زەوی کەم ببێتەوە و هەر بۆ ئەم مەبەستەش حکومەتى هەرێمى کوردستان بڕیارى دروستکردنى نۆ بەنداوى داوە.

پڕۆژەى ١٠٠ مەترى سلێمانى.. پڕۆژەیەکى ستراتیژى لە خزمەت هاووڵاتیانى پارێزگاکە

ڕێکەوتى ١١/٧/٢٠٢٠ى زایینى به‌ردی بناغه‌ی پڕۆژه‌ی شه‌قامی ١٠٠ مه‌تری كه‌ ناسراوه‌ به‌ ئۆتۆبانی بابان لە شارى سلێمانى لە لایەن مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكى حکومەت و قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكى حکومەتی هەرێمى کوردستانەوە دانرا.

عەلوەى هاوچەرخى هەولێر، گۆڕینى ستراتیژیەتى ئاسایشى خۆراک لە پارێزگاى هەولێر و هەرێمى کوردستان

عەلوەیەکى هاوچەرخى هەولێر لەسەر ٥٠٠ دۆنم زەوی و بە گوژمەى ١٢٠ ملیۆن دۆلار کرایەوە کە بە تەواوبوونى پێنج هەزار هەلى کار بە شێوەى ڕاستەوخۆ و نزیکەى ٥٠ هەزار هەلى کار دەڕەخسێنێت بۆ هاووڵاتیانى پیشە جیاوازەکانی شارەکە.