Skip to the content

پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان

وه‌زیری كاره‌با: دوای كردنەوەی وێستگه‌ی ١٣٢ كه‌ی.ڤییەکە سێ وێستگه‌ی تریش هەر لە هه‌ولێر جێبه‌جێ دەکرێن

رۆژی ١٦/٨/٢٠٢١ و له‌ ژێر چاودێری مه‌سرور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و به‌ ئاماده‌بوونی وه‌زیری كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و پارێزگاری هه‌ولێر لە مەراسیمێكدا وێستگه‌ی كاره‌بای (١٣٢) كه‌ی.ڤی نیشتمان له‌ ناو بازاڕی هه‌ولێر كرایه‌وه‌، كه‌ له‌ لایه‌ن كۆمپانیای زاگرۆس به‌ گوژمه‌ی ١٣ ملیۆن و ٩٩٥ هەزار و ٨١٢  دۆلار جێبه‌جێ كرا.

وه‌زیری كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی: ڕووبه‌ڕووی گه‌نده‌ڵی بووینه‌ته‌وه‌ و چاكسازیمان ئه‌نجام داوه‌

له دوو ساڵی ته‌مه‌نی كابینه‌ی نۆیەمی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی یه‌كێك بووه‌ له‌و وه‌زاره‌تانه‌ی چاكسازیی گه‌وره‌ی له‌ بوارى کارگێڕی ئه‌نجام داوه‌، ئه‌وه‌ش به‌شێكه‌ له‌ كارنامه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، كه‌ ئه‌نجامدانی چاكسازیی و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕۆتین له‌ هه‌موو وه‌زره‌ته‌كان ده‌گرێته‌وه‌.

وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار: لەم کابینەیەدا زیاتر لە ٥٠٠ پڕۆژە به‌ گوژمه‌ی ٣ ترلیۆن و ٣٤٠ ملیار دینار جێبەجێ دەکەین

له‌ دوو ساڵی ڕابردوو، هه‌رێمی كوردستان به‌ دۆخێكی قووڕسدا تێپه‌ڕیوه‌. هاتنى پەتاى کۆڤید ـ ١٩ و دابه‌زینی نرخی نه‌وت و نه‌ناردنی به‌شه‌ بوودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان، كاریگه‌ریی زۆری له‌سه‌ر کەمى خزمه‌تگوزارییه‌كان هه‌بوو، به‌ڵام كابینه‌ی نۆیه‌م پابه‌ند بوو به‌و به‌ڵێنانه‌ی به‌ هاووڵاتییانی دابوو، له‌ سه‌ره‌تای ده‌ستبه‌كاربوونی. وه‌زاره‌تی شاره‌وانیی و گه‌شتوگوزار، یه‌كێكه‌ له‌و وه‌زاره‌تانه‌ی كار و پڕۆژە‌ و چاكسازییەکانی به‌رده‌وام بوون

حکومەتی هەرێم بڕی ٥ ملیارو ٨٠٠ ملیۆن دینار بۆ شارەوانی سلێمانی خەرج دەکات

لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕی (٥,٨٣٦,٤٤٠,٠٠٠) بۆ وەزارەتی شارەوانی و گەشتو گوزار/ سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی خەرج کرا.

لە دوو ساڵى کابینەى نۆیەم: ٨ ملیار دۆلار وەبەرهێنان و ڕەخساندنى ٥٠ هەزار هەلى کار

ئێستا لە نێو یادکردنەوەى تێپەڕینى دوو ساڵى تەمەنى کابینەى نۆیەمى حکومەتى هەرێمى کوردستانداین و لەم چوارچێوەیەشدا بە پێویستى دەزانین ئاوڕ لە وەبەرهێنان لەم دوو ساڵە بدەینەوە.