Skip to the content

کار و چالاکییەکان

وەزیرى دارایی: ئێمە وەک کابینەی نۆیەم بەشێک دەبین لە چارەسەر و بەشێک نەبووین لە کێشە

ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان باسى کارەکانى وەزارەتەکەى لە ماوەی دوو ساڵى وەزیرى خۆى لە کابینەى نۆیەم کرد.

ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌ فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان

ڕۆژی ٢٢ـی حوزه‌یرانی ٢٠٢١، كه‌ناڵی (الحرة - العراق) ڕاپۆرتێكی له‌ ماڵپەڕەکەی دا بڵاو كردۆ‌ته‌وه‌، كه‌ تێیدا ئاماژه‌ی به‌ ئاڵۆزییه‌كانی ناوچە‌ سنوورییەکانی نێوان عێراق و توركیا و شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانی نێوان سوپای توركیا و پارتی كرێكارانی كوردستان كردووه‌.

بڕی دوو ملیار و پێنج سەد ملیۆن دینار بۆ بابەتی وشکە ساڵی خەرج دەکرێت

لەسەر راسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستانبڕی (٢,٥٠٠,٠٠٠,٠٠٠) دوو ملیار و پێنج سەد ملیۆن دینار، بۆ چارەسەری کێشەی دابینکردنی ئاوی خواردنەوەی ماڵان خەرج کرا

حکومەتی هەرێم لە ڕێگەى کەمپەینێکەوە وەڵامی پرسیاری هاووڵاتیان دەداتەوە

بەمەبەستی ئاشنابوون و بەدواداچوون بە کاروچالاکی و پڕۆژەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمى کوردستان کەمپەینێکی با ناوونیشانی "پرسیار لە حکومەتى هەرێمى کوردستان" لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر دەست پێ کردووە.

پێوەرى زیرەک بێکارەبایی چارەسەر دەکات

کارەبا یەکێکە لەو سێکتەرە گرنگانەى بوارى خزمەتگوزارى بۆ هاووڵاتیان کە تا ئێستاش لە هەرێمى کوردستان کێشەساز و چارەسەرنەکراوە، بەڵام حکومەتى هەرێمى کوردستان لە ڕێگەى پێوەرى زیرەوەکەوە ئەم کێشە چارەگە سەدەیە چارەسەر دەکات.

فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری خوولێکى تایبەت بە داتا به‌ڕێوه‌ برد

لە ڕاستاى کار و چالاکییەکانى خۆى، فەرمانگەى میدیا و زانیارى خوولێکى تایبەت بە داتا و ئامارى بۆ سەرجەم وەزارەت و فەرمانگە و دەستەکانى حکومەتى هەرێمى کوردستان بەڕێوە برد.

کارگەی جوتیار ژێرخانى پەتاتەى دهۆک دەبووژێنێتەوە

سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان بە ئامادەبوونى وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، بەردی بناغەی پڕۆژەی (کارگەی جووتیار بۆ بەرهەمهێنانی فینگەر و چیپس لە پەتاتەی پیشەسازی) لە ناحیەی ڕۆڤیاى سەر بە پارێزگاى دهۆک دانا.

پێنج ملیار دینار بۆ بووژانەوەی سەوزایی سلێمانى تەرخان کرا

شارى سلێمانى بە دەست وشکبوون و بێخزمەتى سەوزاییەکانی دەناڵێنێت، بەڵام سەرۆکى حکومەت لە دواسەردانى بۆ سلێمانى زیاتر لە ٥ ملیار دینارى بۆ ڕزگارکردنى ژینگە سەوزەکەى تەرخان کرد.

گوتەبێژى حکومەتى هەرێم بۆ الحدث: هەرێمى کوردستان له‌گه‌ڵ هیچ جۆره‌ ململانێیه‌كی كوردی - كوردی نییە

گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لە گفتوگۆیەک، باسى ڕێککەوتنى نێوان هەرێمى کوردستان و بەغدا و پرسى نەوت و داهاتى نێوخۆیی و هێرشەکانى سەر هەولێر و لەشکرکێشى تورکیە بۆ نێو خاکى هەرێم دەکات.