لە ماوەی پێنج ساڵی ڕابردوودا کابینەی نۆیەم چەندین هەنگاوی گرنگی لەپێناو پاراستنی ژینگەی هەرێمی کوردستان ناوە، هەوڵەکانیش بۆ دابینکردنی ژینگەیەکی تەندروست و پاك بەردەوامن.
هەواڵەکان

لەسەر ڕووبەری 116 هەزار مەتردووجا پارکێکی گەورە و مۆدێرن لە هەولێر دروست دەکرێ
لە شوێنی کۆنی گوندی ڕەشکین لە هەولێر و پاش فراوانکردنی شەقام و شۆشتەکان، گەورەترین پارک کە 63 هەزار مەتری سەوزایی دەبێت دروست دەکرێ.

داتابەیسێکی پێشکەوتوو بۆ دامەزراندن و پلەبەرزکردنەوە و ڕێکخستنەوەی ڕاژەی گشتی پەیڕەو دەکرێ
ئەنجومەنی ڕاژەی گشتی، سیستەمی داتابەیسی پێشکەوتوو بۆ ڕێکخستنەوەی ڕاژەی گشتی و دامەزراندنی نوێ و پلەبەرزکردنەوە پەیڕەو دەکات و ڕاشیدەگەیەنێت: دامەزراندن لەسەر بنەمای توانا و لێهاتوویی دەبێ.

%20 ی پرۆژەی دووسایدی شێخان- لالش تەواو کراوە
پرۆژەی دووسایدی شێخان - لالش لە سنووری پارێزگای دهۆک بە گوژمەی نزیکەی 27 ملیار دینار جێبەجێ دەکرێت.

لەگەڵ دەستپێکی وەرزی دووەم ئەپڵیکەیشنی ئی - هەڵسەنگاندن کارایە
بۆ یەکەمجار لە قوتابخانە حکومییەکان 1,763,672 یەک ملیۆن و حەوتسەد و شەست و سێ هەزار و شەشسەد و حەفتا و دوو قوتابی لە (6935) ناوەندی خوێندنی حکومی دەتوانن نمرەکانیان بە شێوازی دیجیتاڵی وەربگرنەوە.

پرۆسەی نۆژەنکردنەوەی قەڵای هەولێر خێراتر دەکرێت
نۆژەنکردنەوەی قەڵای هەولێر لە ژێر چاودێریی ڕاستەوخۆی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بەردەوامە و لە ئێستاشدا نۆژەنکردنەوەی شەقامی سەرەکیی قەڵا و ژمارەیەك کۆڵان بەشێوەیەکی ستانداردی کەلەپووریی جیهانی، کە بۆ شوێنە مێژووییەکان دەکرێت، لە قۆناغی کۆتاییە و لە ئاییندەشدا چایخانەیەکی کولتووری، هۆتێل و چێشتخانەیەك لەسەر قەڵا دەکرێنەوە.

شاندی دانوستانكاری حكومەتی هەرێم لەگەڵ نێردە نێودەوڵەتییەكان لە هەرێمی كوردستان کۆ بووەوە
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 16ی کانوونی دووەمی 2025، شاندی دانوستانکاری حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا، لەگەڵ نیردە نێودەوڵەتییەکان لە بارەی پرسی بودجە و هەناردەکردنی نەوت لە هەرێمی کوردستان کۆ بووەوە.