Skip to the content

هەواڵەکان

سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران 5 ئوتومبێل دەخاتە زیادکردنی ئاشکراوە

سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران (5) ئوتومبێلی جۆراوجۆر بە پێی یاسای فرۆشتن و بە کرێدانی مۆڵک و ماڵی دەوڵەت لە هەرێمی کوردستان- عێراق ژمارە (1)ی ساڵی 2021 دەخاتە زیادکردنی ئاشکراوە.

گەشتی ڕاستەوخۆ لە هەولێرەوە بۆ یۆنان و بەپێچەوانەوە دەستی پێکرد

یەکەمین گەشتی ڕاستەوخۆ لە هەولێرەوە بۆ ئەسینای پایتەختی یۆنان و بەپێچەوانەوە دەستی پێکرد.

بە گوژمەی 3 ملیار دینار پرۆژەی کۆڕنیشی رویێ شین لە شیلادزێ جێبەجێ دەکرێت

پرۆژەی کۆڕنیشی رویێ شین لە شیلادزێ جێبەجێ دەکرێ کە درێژیی پرۆژەکە کیلۆمەترێکە و لەسەر ڕووبەری 30 هەزار مەتر دووجا، بە گوژمەی 3 ملیار دینار دروست دەکرێت.

کۆنفرانسی "پارێزگاریکردن لە ئاو و بەکارهێنانی تەکنەلۆجیا لە کەرتی کشتوکاڵ" بەڕێوە چوو

ئەمڕۆ دووشەممە، 17ی 2ی 2025 ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر بە هاوبەشی لەگەڵ کونسوڵخانەی فەڕەنسا، کۆنفرانسی "پارێزگاریکردن لە ئاو و بەکارهێنانی تەکنەلۆجیا لە کەرتی کشتوکاڵ" ی بەڕێوە برد.

بە گوژمەی 90 ملیار دینار دەست بە دووبارە دروستکردنەوەی ڕێگەی شەقڵاوە – هەریر كرا

لە چوارچێوەی گرنگیدانی کابینەی نۆیەم بە کەرتی ڕێگەوبان، بە گوژمەی 90 ملیار دینار دەست بە تەواوكردنی پرۆژەی ڕێگەی شەقڵاوە – هەریر كرا.

بە گوژمەی 43 ملیۆن دۆلار نەخۆشخانەیەکی گشتی لە قەزای ئامێدی دروست کرا

نەخۆشخانەی گشتیی هێتیت دەکەوێتە ناحیەی دێرەلوکی قەزای ئامێدیی پارێزگای دهۆک، لەسەر ئەرکی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان دروست کرا.