Skip to the content

هەواڵەکان

ئەندازەی هاتووچۆی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ستانداردە جیهانییەکان هاوتا دەکرێ

لە ساڵی 2024 زیاتر لە 286 کیلۆمەتر شەقام و ڕێگا هێلکاریی هاتووچۆیان بۆ کراوە و سیستەمی ئەندازەی هاتووچۆش لە هەرێمی کوردستان ڕێک دەخرێتەوە و هاوتا دەکرێت لەگەڵ ستانداردە جیهانییەکان.

نەخۆشخانەی ڕزگاری و فریاکەوتنی ڕۆژهەڵات لە هەولێر نۆژەن دەکرێنەوە

لەپێناو زیاتر خزمەتکردنی هاووڵاتییان، بە بڕیاری سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، هەردوو نەخۆشخانەی ڕزگاری و فریاکەوتنی ڕۆژهەڵات لە هەولێر نۆژەن دەکرێنەوە و نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستانیش ڕاستەوخۆ سەرپەرشتیی پڕۆسەی نۆژەنکردنەوەی نەخۆشخانەکان دەکات و لە ئێستاشدا قۆناغی یەکەمی پڕۆسەکە تەواو بووە.

وانەیەکی نوێ بۆ سیستەمی خوێندنی زانکۆکانی هەرێمی کوردستان زیاد دەکرێت

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە پێناو زیاتر پشتیوانیکردنی قوتابیان، بڕیارە وانەیەکی تایبەت بە پەرەپێدانی کار و کارسازی بۆ سیستەمی خوێندنی زانکۆکان زیاد بکات.

پۆليک پێشمەرگە لە خوێندنی پارامێدیکی پزیشکیی سەربازی بەشداری دەکەن

بۆ یەکەمجارە خوێندنی پارامێدیکی پزیشکیی سەربازیی پێشکەوتوو لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی کوردستان بکرێتەوە.

حکومەتی هەرێمی کوردستان داوایەکی بەرانبەر (جێنێل ئینێرجی) لە دادگای ناوبژیوانیی نێودەوڵەتی بردەوە

حکومەتی هەرێمی کوردستان دۆسیەیەکی گرنگی ناوبژیوانیی لە دادگای ناوبژیوانیی نێودەوڵەتی لە لەندەن لە دژی کۆمپانیای (جێنێل ئینێرجی میران بنەباوی لیمیتد- GEMBBL) بردەوە.