فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومییەکان کۆتایی هێنا بە وۆرکشۆپێک کە ئامانج لێی ڕاهێنانی چەند رێکخراوێک بوو لەسەر ئاستی هەرێم بۆ پێدانی زانیاری بە رێکخراوەکانی تر لەسەر چۆنیەتی پڕکردنەوەی ڕاپۆرتی دارایی و میکانیزمی پێکەشکردنی بە فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومییەکان.
هەواڵەکان
شاندێکی فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومییەکان سەردانی پەرلەمانی کوردستانیان کرد
شاندێکی فەرمیی فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومییەکان سەردانی پەرلەمانی کوردستانیان کرد و لەگەڵ ئەندامانی پەرلەمانی کوردستان لە (لیژنەی ڕۆشنبیری و کۆمەڵگەی مەدەنی و وەرزش و لاوان) کۆبوونەوە
سەرۆکایەتی فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومییەکانی هەرێم و عیراقی فیدرال کۆبوونەوە.
بەمەبەستی دروستکردنی هەمانگی و ئاڵوگۆڕکردنی ئەزموون و چارەسەرکردنی کێشەی تۆمارکردنی رێکخراوە کوردستانیەکان لە بەغدا سەرۆکایەتی فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومییەکانی هەرێم و عیراقی فیدرال کۆبوونەوە.
کەمپەینى هاوکارى بۆ زیانلێکەوتووانى کەمپى شاریا ڕاگەیێنرا
فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومییەکان بە هاوکاری چەند ڕێکخراوێک کەمپینێکی کۆکردنەوەی کۆمەک بۆ زیانلێکەوتووانی ئاگرەکەی کەمپی شاریای ڕاگەیاند.