لە چوارچێوەی یەکەمین کۆڕبەندی نێودەوڵەتیی سلێمانی بۆ کارسازی و داهێنان، بە سەرپەرشتی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران، تیمی وزاری حکومەت لەگەڵ چەند کارسازێک و چەند رێکخراوێکی تایبەتمەند بە کارسازی و داهێنان کۆبووەوە. لە کۆبوونەوەکەدا کە ئەمڕۆ پێنج شەممە، ٢٥/١/٢٠٢٤ لە سلێمانی بەڕێوەچوو، لە چوارچێوەی پلانەکانی کۆڕبەندەکەدا گفتوگۆکرا لەسەر دانانی میکانیزمێک بۆ رێکخستنەوەی پەیو ...
قوباد تاڵەبانی بە جیا لەگەڵ باڵیۆزی هیندستان و کونسوڵی گشتیی بەریتانیا کۆبووەوە
لە پەراوێزی کۆڕبەندی نێودەوڵەتیی سلێمانی بۆ کارسازی و داهێنان، قوباد تاڵەبانی بە جیا لەگەڵ هەر یەکە لە پراشانت پیسێ، باڵیۆزی هیندستان لە عێراق و جەیمس گۆڵدمان کونسوڵی گشتیی بەریتانیا لە هەرێم کۆبووەوە.لە کۆبوونەوەکەیدا لەگەڵ باڵیۆزی هیندستان کە تیایدا مادان گۆپاڵ کونسوڵی گشتیی ئەو وڵاتە لە هەرێم ئامادەی بوو، قوباد تاڵەبانی وڵاتی هیندستانی بە نمونەیەکی سەرکەوتوو لە بوارەکانی کار ...
قوباد تاڵەبانی لەگەڵ کونسوڵی گشتیی ئەمهریکا کۆبووەوە
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران، لە پەراوێزی کۆڕبەندی نێودەوڵەتيی سلێمانی بۆ کارسازی و داهێنان، لەگەڵ مارک سترۆ، کونسوڵی گشتیی ئەمهریکا لە هەرێم کۆبووەوە و چەند پرسێکی جێگەی بایەخی هەردوولایان تاوتوێ کرد.لە دەستپێکی کۆبوونەوەکەدا کە ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ بەڕێوە چوو، گفتوگۆ لەبارەی گرنگیی کۆڕبەندی نێودەوڵەتیی سلێمانی بۆ کارسازی و داهێنان و چۆنییەتی کارکردن ...
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی تایبەتی کرد سەبارەت بە رێکخستنەوەی ژێرخانی کار و بازرگانی لە هەرێم و بەهێزکردنی کەرتی تایبەت.
لە دەستپێکی کۆبوونەوەکەدا کە رۆژی سێ شەمە، ٢٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ لە ئەنجومەنی وەزیران بەڕێوەچوو و ژمارەیەک لە وەزیر و لایەنە پەیوەندیدارەکان ئامادەی بوون، راپۆرتی چۆنییەتی رێکخستنەوەی ژێرخانی کار و بازرگانی خرایەڕوو کە بەهاوکاری لەگەڵ چەند ڕاوێژکارێکی وڵاتی هۆڵەندا و چەند ڕێکخراوێکی تایبەتمەندی بوارەکە ئامادەکرابوو.لە راپۆرتەکەدا ئاماژە بە؛ هەموو کۆسپ و گرفتەکانی بەردەم کاری ...
قوباد تاڵەبانی لەگەل باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کۆبووەوە
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران لە کۆبوونەوەی لەگەڵ ستیڤن هیچن، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق، ڕایگەیاند وڵاتانی دراوسێ هەر نیگەرانییەکیان هەیە دەبێت لەڕێگەی ئاشتییانە و دیپلۆماسییەوە چارەسەر بکرێن و هیچ پاساوێک نییە بۆ پێشێلکردنی سەروەری خاکی عێراق و هەرێمی کوردستان. لە کۆبوونەوەکەدا کە ڕۆژی چوارشەمە، ١٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ لە هەولێر بەڕێوە چوو، باڵیۆزی بەریتانیا بە بۆنەی شە ...
قوباد تاڵەبانی لەگەڵ نوێنەری یەکێتیی ئەوروپا لە هەرێم کۆبووەوە
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران لەگەڵ تۆرکیڵد بیگ، نوێنەری یەکێتیی ئەوروپا لە هەرێمی کوردستان کۆبووەوە و پێکەوە چەند پرسێکی جێی بایەخی هەردوولایان تاوتوێ کرد. لە تەوەرێکی کۆبوونەوەکەدا کە رۆژی چوارشەمە، ١٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ لە هەولێر بەڕێوەچوو، باسی چۆنییەتی رەخساندنی هەلی کار بۆ گەنجان لە هەرێمی کوردستان کرا. لەم چوارچێوەیەشدا جەخت کرایەوە لەسەر پشتگیریکردنی پڕۆژەی باز ...