قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیران بانگهێشتی نوێنەرایەتی و كونسوڵی وڵاتانی بیانی كرد بۆ بینینی فیلمی كوردی 09 بە ئامادەبوونی ستافی بەشداری فیلمەكە و پاش كۆتایی نمایشەكەش پشتیوانی حكومەتی بۆ بەرهەمە هونەرییەكان دووپات كردەوە.
قوباد تاڵەبانی لەگەڵ وەفدێكی یەكێتی ئەوروپا كۆبووەوە
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیران پێشوازی كرد لە مارتن هوس، باڵیۆزی یەکێتی ئەوروپا لە عێراق و ڤینسینت پۆپیۆ، بەرپرسی نووسینگەی نێردەی یەکێتی ئەوروپا لە هەرێمی کوردستان.
قوباد تاڵەبانی سەرپەرشتی دووەم كۆبوونەوەی رووبەرووبونەوەى وشکەساڵى دەكات
بەمەبەستی جێبەجێ كردنی پلانی رووبەرووبوونەوەی وشكەساڵی، بۆردێكی باڵا بەسەرۆكایەتی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران پێكھێنرا.
قوباد تاڵەبانی و باڵیۆزی ئەڵمانیا پتەوکردنی پەیوەندییەکانیان تاوتوێ کرد
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی کرد لە ئۆلە دیل باڵیۆزی ئەڵمانیا لە عێراق و لە کۆبوونەوەی نێوانیاندا چۆنییەتی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و ئەڵمانیا و چەند پرسێکی گرنگی دیکەیان تاوتوێ کرد.
قوباد تاڵەبانی سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە توندوتیژی دژی ژنان کرد
ئەمڕۆ سێ شەممە 25 ی ئایار (مایس) ی 2021 بەسەرپەرشتی قوباد تاڵەبانی جێگرى سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، لەهەولێر کۆبوونەوەیەکی فراوان سەبارەت بەزیادبوونی رێژەى حاڵەتەکانی کوشتن و خۆکوشتن و توندوتیژی دژی ژنان لەهەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو.
قوباد تاڵەبانی و پلاسخارت دواپێشھاتەكانیان تاوتوێ كرد
ئەمڕۆ پێنج شەممە 20 ی ئایار (مایس) ی 2021 ، قوباد تاڵەبانی جێگرى سەرۆکی ئەنجومەنى وەزیران لەھەولێر پێشوازی کرد لەخاتوو جینین پلاسخارت نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتوەکان لەعێراق.