جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران رایگەیاند: هەنگاوی باشمان بڕیوە بە ئاڕاستەی دابەشکردنی مووچەی مووچەخۆرانی حکومەتی هەرێم لەڕێی بانکەوە.
قوباد تاڵەبانی لەگەڵ شاندێکی ئەمریکی پەرەپێدانی کەرتی تایبەتیان تاوتوێ کرد
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەفدێکی ئەمریکی بە سەرپەرشتی رۆبەرت وۆلەر کۆنسوڵی گشتی ئەمریکا لە هەرێم کۆبووەوە و پێکەوە چۆنییەتی پەرەپێدانی کەرتی تایبەت و چەند پرسێکی گرنگی دیکەیان تاوتوێ کرد.
قوباد تاڵەبانی سەردانی ئاسایشی سلێمانی كرد
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە سلێمانی سەردانی دەزگای ئاسایشی هەرێمی كرد و پاش كۆبوونەوە لەگەڵ د.خەسرەو گوڵ محەمەد، سەرۆكی دەزگای ئاسايش، لەگەڵ بەڕێوبەری نوێی ئاسايشى پارێزگاى سليمانى و كارمەندانی بەرێوەبەرایەتییەكە كۆبووەوە.
قوباد تاڵەبانی لەگەڵ ئەنجومەنی شارەوانی سلێمانی کۆبووەوە
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەی لەگەڵئەنجومەنی شارەوانی سلێمانی رایگەیاند بەم نزیکانە دەسەڵاتەکان بۆ ئەنجومەنەکان و ئیدارە خۆجێیەکان شۆڕدەبێتەوە.
قوباد تاڵەبانی لەگەڵ لیژنەی بەرەنگاربوونەوەی زیادەڕۆیی لە سلێمانی کۆبووەوە
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران لەگەڵ ئەو لیژنەیەی بۆ بەرەنگاربوونەوەی زیادەڕۆیی لەسەر موڵک و ماڵی گشتی لە سنووری شارەوانی سلێمانی پێکیهێناوە کۆبووەوە و تاوتوێی دانانی میکانیزمیان کرد بۆ چۆنییەتی بەرەنگاربوونەوەی زیادەڕۆییەکان.
قوباد تاڵەبانى فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بەسەركردەوە
قوباد تاڵەبانى جێگرى سەرۆک وەزیرانى هەرێمى کوردستان سەردانى فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى سلێمانى کرد و لەلایەن وەزیرى گواستنەوە و گەیاندنى حکومەتى هەرێم و بەڕێوەبەرى گشتى فڕۆکەخانەوە پێشوازى لێکرا.