ئەمڕۆ ٢٤ ئابی ٢٠٢٠، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران بە ئامادەبوونی سەرۆکی شارەوانیی سلێمانی لەگەڵ لیژنەی ماستەرپلان و پڕۆژەی سلێمانی نوێ كە بە پڕۆژەی سلێمانی بیست بیست ناسراوە، کۆبووەوە.
ئامادەکاری بۆ دەستپێکردنی قۆناغەکانی پڕۆژەیەکی گەشتیاری ستراتیجی نیشتمانیی دەکرێت
پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەك شەممە ٢٠٢٠/٨/٢٣ قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، لە ڕێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە، سەرپەرشتی کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای پڕۆژەی گەشتیاری دوكان-ی کرد، کە پڕۆژەیەکی گەشتیاری ستراتیجییە و دەكەوێتە قەزای دوكانی سەر بە پارێزگای سلێمانی.
قوباد تاڵەبانی لەگەڵ كونسوڵ ونوێنەری وڵاتان لەھەرێم كۆبووە
جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لەگەڵ نزیکەی ٢٥ کۆنسوڵ و نوێنەری وڵاتان و نوێنەری نەتەوەیەکگرتووەکان لە هەرێم کۆبوونەوەیەکی بەرفراوانی ئەنجامدا.
بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، دابان شەدەڵە وەک جێگری بهرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حكومهتی هەرێم دەستبەکاربوو
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لە ڕێوڕەسمی دەستبەکاربوونی دابان شەدەڵە وەک جێگری بهرپرسی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: فەرمانگەی پەیوەندییەکان یەکێکە لە پایە گرنگەکانی حکومەت و وەک سەرۆکایەتیی حکومەت بە تەواوی پاڵپشتی هەنگاوەکانی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە دەکەین بۆ پەرەپێدان و بەهێزکردنی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی هەرێم لەگەڵ هەموو وڵاتانی جیهان.