قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وزیران، ئەمڕۆ سێشەممە پێشوازی لە شاندێكی بەریتانی کرد كە لە جەیمس کلیڤەلی وەزیری دەوڵەت بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقیا و ستیفن هیکی باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق پێكهاتبوو.

پەیامی سەرەخۆشیی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی کۆچی دوایی (د. فرسەت سۆفی) پارێزگاری هەولێر
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رۆژی چوارشەممە 19 تشرینی دووەمی 2020 پرسەنامەیەک بەبۆنەی کۆچی دوایی پارێزگاری هەولێر بڵاوکردەوە.

قوباد تاڵەبانى لەگەڵ نێردە دیپلۆماسییەکان کۆبووەوە
قوباد تاڵەبانى جێگرى سەرۆکى ئەنجومەنى وەزیران رۆژی سێشەمە 17 تشرینی دووەمی 2020، لە دیدارێکدا لەگەڵ نێردە دیپلۆماسییەکان و ئاژانسەکانى نەتەوەیەکگرتووەکان لە هەرێمى کوردستان، لێكەوتەكانی تێپەڕاندنی یاسای قەرزی ڕوونکردەوە.

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بەشداریی لە (کۆڕبەندی ئابووری کوردستان لە لەندن) کرد
ئەمڕۆ 17/11/2020، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، بەشداری لە (کۆڕبەندی ئابووری کوردستان لە لەندن) کرد، کە ئەمساڵ بەهۆی پەتای کۆرۆناوە بەشێوەی ئۆنلاین بەڕێوەچوو.

پرسەنامەی حکومەتی هەرێم بەبۆنەی کۆچی دوایی قادر حاجی عەلی
بۆ كۆچی دوایی (قادر حاجی عەلی) ، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، پرسەنامەیەك بەناوی حکومەتی ھەرێم بڵاودەكاتەوە.

قوباد تاڵەبانی: ئاسانکارى زیاتر بۆ دامەزراندنى کۆمپانیاكان و نەھێشتنی رۆتین دەکەین
ئەمڕۆ دووشەممە 2020/11/9 قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، بەئامادەبوونی وەزیری بازرگانی و پیشەسازی و سەرۆکی فەرمانگەی تەکنەلۆجیای زانیاری، سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی کرد تایبەت بە نوێکردنەوەی پڕۆسەی تۆماری کۆمپانیاکان کە بەشێکە لەپلانی چاکسازی حکومەتی هەرێم لەچوارچێوەی بەرنامەی خزمەت وکەمکردنەوەی رۆتین.