قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ 10 شوباتی 2021 پێشوازیی لە پزیشكی داهێنەری كورد، د. ئازاد نەجاڕ کرد و پشتیوانیی حكومەتی هەرێمی كوردستانی بۆ هەوڵ و داهێنانە ناوازەكانی دووپات كردەوە كە یەكێكیان دروستكردنی دڵی دەستكردە.

وەفدی باڵای حكومەتی هەرێم لەگەڵ ڕەوتی سەدر كۆبووەوە
وەفدی باڵای حكومەتی هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتیی قوباد تاڵەبانی ئەمڕۆ چوارشەممە 3 شوباتی 2021، لەگەڵ دەستەی سیاسی ڕەوتی سەدر بە سەرۆكایەتیی نەسار ئەلڕوبەیعی لە بەغدا كۆبووەوە و پێكەوە تاوتوێی دوا پێشهاتی گفتوگۆكانی بودجەی 2021 عێراقیان كرد.

قوباد تاڵەبانی و محەمەد حەلبوسی پرسی بودجەیان تاوتوێ کرد
وەفدی باڵای حکومەتی هەرێم بە سەرۆکایەتیی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، لەگەڵ محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆبووەوە.

وەفدی حكومەتی هەرێم لەگەڵ نوری مالیكی كۆبووەوە
وەفدی باڵای حكومەتی هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتی قوباد تاڵەبانی، لەگەڵ نوری مالیكی سەرۆكی ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا كۆبوویەوە و دوا پێشهاتەكانی گفتوگۆی هەولێر و بەغدایان لەبارەی بودجەی 2021 ی عێراق تاوتوێ كرد.

قوباد تاڵەبانی لەگەڵ باڵیۆزی ئەمەریكا دانووستانەكانی هەولێر و بەغدایان تاوتوێ كرد
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران ئەمڕۆ (28 كانونی دووەمی 2021) لە هەولێر لەگەڵ ماتیۆ تولەر باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق کۆبوویەوە و پێکەوە هەڵبژاردنەکانی داهاتووی عێراق و ڕەوتی دانووستانەکانی نێوان هەولێر و بەغدا و چاكسازییەكانی هەرێمی كوردستانیان تاوتوێ کرد.