Skip to the content

رێنمایی کارکردنی کرێکاری بیانی لە هەرێمی کوردستان هەمواردەکرێتەوە

قوباد تاڵەبانی: کریکاری بیانی شوێنگرەوەی کرێکاری ناوخۆیی نابێت

قوباد تاڵەبانی: بە ئیمزاکردنی یاداشتی لێکتێگەیشتنی سەربازی قۆناغێکی نوێ لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێم و ئەمریکا دەست پێدەکات

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)-  قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران لە کۆبوونەوەی لەگەڵ سێلێست واڵندەر یاریدەرەی وەزیری بەرگری ئەمریکا بۆ کاروباری ئاسایشی نێودەوڵەتی رایگەیاند: ئیمزاکردنی یاداشتی لێکتێگەیشتن لە نێوان وەزارەتی بەرگری ئەمریکا و وەزارەتی پێشمەرگە وێستگەیەکی گرنگی دیکەیە لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەمریکادا. لە کۆبوونەوەکەدا کە رۆژی چو ...

قوباد تاڵەبانی: ژنکوژان دەرباز نابن لە سزای یاسایی

هەولێر، هەرێمى کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- لەمیانەی هەڵمەتەکەی بۆ بەرنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران بە هەردوو وەزارەتی داد و ناوخۆی راگەیاند؛ هیچ بیانویەک نییە بۆ ئەنجامدانی توندوتیژی دژی ژنان و ژنکوژانیش دەرباز نابن لە سزای یاسایی. یەکەم وێستگەی سەردانەکەی ئەمڕۆ ١٩-٩ بۆ وەزارەتی داد بوو و لە کۆبوونەوەی لەگەڵ وەزیری داد و بریکار و بەرپرسانی ...

قوباد تاڵەبانی: بنەبڕکردنی توندوتیژی دژی ژنان پێویستی بە چارەسەری ریشەیی و هاوکاری حکومەت و کۆمەڵگای مەدەنی هەیە

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- لەچوارچێوەی هەڵمەتەکەیدا بۆ بنبڕکردنی توندوتیژی دژی ژنان، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران رۆژی دووشەمە ١٢ی ئەیلولی ٢٠٢٢، سەردانی هەردوو وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی و وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی کرد.لە یەکەم سەردانیدا لەگەڵ وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی و بەڕێوەبەرانی شێڵتەرەکان و بەشی جێندەری وەزارەت کۆبووەوە و تاوتوێی چۆنییەتی بنب ...

لەماوەی یەک هەفتەدا مامەڵەی یاسایی زیاتر لە ٥٠ پڕۆژەی وەبەرهێنان تەواوکرا

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران لەگەڵ ئەنجومەنی شارەوانی سلێمانی کۆبووەوە و جگە تەواوبوونی مامەڵەی یاسایی زیاتر لە ٥٠ پڕۆژەی وەبەرهێنان، بڕیاردرا لەسەر جێبەجێکردنی هەردوو پڕۆژەی گەشتیاری چەمی قلیاسان- چەقچەق و پڕۆژەی نمونەیی گەشتیاری شاخی گۆیژە.کۆبوونەوەکە کە رۆژی یەکشەمە ١١ی ئەیلولی لە شارەوانی سلێمانی بەڕێوەچوو و زیاتر لە چوار کاتژمێری خا ...

قوباد تاڵەبانی: بە داخەوە زۆرجار کێشە سیاسییەکان بە شەخسی دەکرێن و بەرژەوەندییە باڵاکان لەبەرچاو ناگیرێن

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران لەگەڵ هۆلزئابفل باڵیۆزی ئەڵمانیا بەوەکالەت لە عێراق کۆبووەوە و لەکۆبوونەوەی نێوانیاندا دۆخی سیاسی عێراق و چۆنییەتی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتی ئەڵمانیا تاوتوێ کرا.لە تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکەدا کە رۆژی چوارشەمە ٧ی ئەیلولی ٢٠٢٢ بەڕێوەچوو، باس لە دواین پێشهاتە سیاسییەکانی عێراق کرا و ...