Skip to the content

قوباد تاڵەبانی لەگەڵ کونسوڵی گشتیی نوێی فەڕەنسا کۆبووەوە

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران پێشوازی کرد لە یان برێم، کونسوڵی گشتیی نوێی فەڕەنسا لە هەرێمی کوردستان و پێکەوە چەند پرسێکی جێی بایەخی هەردوولایان تاوتوێ کرد.لە کۆبوونەوەکەدا کە رۆژی پێنج شەمە، ٣٠ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٣ لە هەولێر بەڕێوەچوو، قوباد تاڵەبانی پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە کونسوڵی نوێی فەڕەنسا کرد و هیوای خواست لە ماوەی ئەرکەکەیدا، پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و فەڕەنسا لە ...

قوباد تاڵەبانی: ناکرێت لە ساڵی داهاتوودا کێشەی نەناردنی بەشە بودجە و موچەی فەرمانبەرانی هەرێم بەردەوام بێت.

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران لە کۆبوونەوەی لەگەڵ ستیڤن چارڵس هیچن، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق، رایگەیاند هەموو هەوڵێکمان بۆ ئەوەیە کێشەی بەشە بودجە و موچەی فەرمانبەرانی هەرێم بە یەکجاری چارەسەر بکەین و ناکرێت ئەم کێشەیە لە ساڵی داهاتووشدا بەردەوام بێت.لە کۆبوونەوەکەدا کە رۆژی پێنج شەمە، ٣٠ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٣ لە هەولێر بەڕێوەچوو، تاوتوێی دۆخی سیاسی و ئەمنی عێراق و پەیوەندییەک ...

قوباد تاڵەبانی لەگەڵ کونسوڵی گشتیی ئێران لە هەولێر کۆبووەوە

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران پێشوازی کرد لە نەسڕوڵڵا ڕەشنودی، کونسوڵی گشتیی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر و پێکەوە چەند بابەتێکی جێی بایەخی هەردوولایان تاوتوێ کرد. لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا کە رۆژی چوارشەمە، ٢٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣، لە هەولێر بەڕێوەچوو، باس لە چۆنییەتی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و ئێران بە تایبەت لەڕووی بازرگانییەوە کرا، لەو چوارچێوەیەشدا  شێو ...

قوباد تاڵەبانی لەگەڵ باڵیۆزی تورکیا کۆبووەوە

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران پێشوازیکرد لە عەلی رەزا گونەی باڵیۆزی تورکیا لە عێراق و لە کۆبوونەوەی نێوانیاندا چەند پرسێکی جێی بایەخی هەردوولا تاوتوێ کران. لە کۆبوونەوەکەدا کە رۆژی سێ شەمە، ٢٨ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٣ لە هەولێر بەڕێوەچوو و مەولود یاکوت کونسوڵی گشتیی تورکیا لە هەرێم و دابان شەدەڵە جێگری فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێم ئامادەی بوون، باسی دۆخی عێراق بە گشتی و ...

بەئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران، شۆڕش ئیسماعیل گەڕایەوە بۆ ئەرکەکەی وەک وەزیری پێشمەرگە.

بەبۆنەی گەڕاندنەوەی ، شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگە، لە کۆبوونەوەیەکدا کە ئەمڕۆ ٢٧ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٣، لە دیوانی وەزارەت، بە ئامادەبوونی بریکاری وەزیر و سەرۆکی دەستەی ئەرکان و ئەمینداری گشتی و ژمارەیەک لە ئەفسەرانی پلەباڵای وەزارەت بەڕێوەچوو، قوباد تاڵەبانی جەختی کردەوە کە دەبێت گلەیی و ناکۆکییەکان وەلابنرێت و پێکەوە وەک یەک تیم کار بکەن. وتیشی: ئاساییە ناکۆکی هەبێت لەنێوان لایەنە ...

قوباد تاڵەبانی: بە داخەوە تا ئێستا پرسی توندوتیژی دژی ژنان لای بەشێکی بەرچاوی کۆمەڵگا پرسێکی پەراوێز بووە

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران لە وتارێکدا لە دیداری سلێمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان ڕایگەیاند: "بەداخەوە تا ئێستا پرسی توندوتیژی دژی ژنان لای بەشێکی بەرچاوی کۆمەڵگا و تەنانەت لای بەشێک لە نوخبەی سیاسی و ڕۆشنبیری پرسێکی پەراوێز بووە."لە دیدارەکەدا کە ڕۆژی یەکشەممە، ٢٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ لە سلێمانی بەڕێوە چوو، جێگری سەرۆکوەزیران ئاماژەی بەوە دا "پرسی توندوتیژ ...