سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی پەیامێکی لە ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا پێگەیشت .

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی کۆریای باشوور دەکات
ئەمڕۆ پێنجشەممە 2021/4/8 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، پێشوازی لە جانگ کیۆنگووک باڵیۆزی كۆماری کۆریا لە عێراق کرد.

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا: كاری له پێشینهمان دابینكردنی مووچهیه
سهرۆكی حكومهتی ههرێمی كوردستان مەسرور بارزانی، له كۆنگریهكی رۆژنامهوانیدا ئهمڕۆ چوارشهممه (7ی نیسان/ ئهپرێلی 2021) رایگهیاند، کە حكومهتی ههرێم پابهند دهبێت به ئهركهكانی بهرامبهر بودجهی فیدراڵی و پێویستە حکومەت .

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پشتیوانیی تەواوی خۆی بۆ شا عەبدوڵڵا و شانشینی ئوردن ڕادەگەیەنێت
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی لە پەیامێکدا بۆ شا عەبدوڵڵا شای ئوردن، پشتگیریی و پشتیوانیی تەواوی خۆی و حکومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ شانشینی ئوردن و بڕیار و هەوڵەکانی شا عەبدوڵڵا ڕاگەیاند.

پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی جەژنی قیامە
بە بۆنەی جەژنی قیامەی حەزرەتی مەسیح (سڵاوی خوای لێ بێت)، گەرمترین پیرۆزبایی لە خوشک و برایانی کریستیان لە هەرێمی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم.

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیوەندی بە بەرپرسی دەستەی سیاسی ڕەوتی سەدر دەکات
ئەمڕۆ هەینی 2021/4/2 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە گەڵ د.نەسار ڕوبەیعی سەرۆکی دەستەی سیاسی ڕەوتی سەدر ئەنجامدا.