هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- ئەمڕۆ دووشەممە 12ی ئەیلوول ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، بۆ کۆچی دوایی شاژن ئێلیزابێتی دووەم، شاژنی کۆچکردووی شانشینی یەکگرتوو، لە شاری هەولێر، پرسە و هاوخەمی حکومەتی هەرێم و خەڵکی کوردستانی لە ڕێگەی کونسولی گشتیی بەریتانیا دەیڤد هانت، بە خەڵکی بەریتانیا گەیاند.سەرۆکی حکومەت، لە تۆماری پرسەدا، بەناوی حكومەتی هەرێم و گەلی کو ...
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و سەرۆکی هاوپەیمانیی سیادە دەکات
هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- ئەمڕۆ یەکشەممە ١١ی ئەیلوول، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و خەمیس خەنجەر سەرۆکی هاوپەیمانیی سیادە کرد. لە دیدارەکەدا دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی دۆخی گشتیی عیراق تاووتوێ کرا. جەخت لە گرنگیی تێپەڕاندنی بنبەستی سیاسیی، لە ڕێگەی گفتوگۆ و گەیشتن بە چارەسەرێک، کە لە ب ...
سەرۆکی حکومەت پیرۆزبایی لە یانەی وەرزشی دهۆک دەکات
هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- ئەمڕۆ یەکشەممە 11ی ئەیلوول ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لە گەڵ عەبدوڵڵا جەلال سەرۆکی یانەی وەرزشی دهۆک، پیرۆزبایی لە سەرۆک و ئەندامانی دەستەی کارگێڕی و سەرجەم یاریزان و هاندەرانی یانەی وەرزشی دهۆک کرد بە بۆنەی سەرکەوتنی یانەکەیان بۆ خولی نایابی عێراق .سەرۆکی حکومەت، هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن و پش ...
پەیامی سەرۆکی حکومەت بەبۆنەی شەست و یەکەمین ساڵڤەگەڕی هەڵگیرسانی شۆڕشی ئەیلوول
هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی ، بە بۆنەی ساڵیادی ھەڵگیرسانی شۆڕشی ئەیلوول پەیامێکی بڵاوکردەوە، کە ئەمە دەقەکەیەتی : ئەمڕۆ یادی گەورەترین شۆڕشی گەلی کوردستان دەکەینەوە کە شۆڕشی مەزنی ئەیلوولە. ئەم شۆڕشە،وەرچەرخانێکی مێژوویی و شۆڕشێکی سەرتاسەری خەڵکی کوردستان بوو بە گشت پێکهاتە نەتەوەیی و ئاینییە جیاوازییەکانەوە، بە سەرکردایەتی ...
سەرۆکی حکومەت لە ئاهەنگی دەرچوونی زانکۆی پزیشکی هەولێر : دەستمان بە چەند هەنگاوێک کردووە بۆ چاکسازیکردن لە بواری تەندروستی
پزیشکیی پیشە و ئەرکێکی زۆر پیرۆز و مرۆڤانەیە کە پێویستە بەر لە هەر شتێک، ئامانجەکەی ڕزگارکردنی ژیانی خەڵک و پاراستنی تەندروستییان بێت. هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، ئاهەنگی دەرچوونی قوتابییانی زانکۆی هەولێری پزیشکی بەڕێوەچوو سەرۆکی حکومەت لە گوتارێکدا ئاماژەی بەوەدا کە پزیشکیی، پیشە و ئەرکێکی زۆر پیرۆ ...
سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمەریکا دەکات
هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 8ی ئەیلوول، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە جەنەراڵ مایکل کورێللا فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمەریکا ( CENTCOM )کرد. لە کۆبوونەوەکەدا کە جەنەرال ماتیۆ ماکفەرلین فەرماندەی گشتیی نوێی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سوریا ئامادەی بوو، دوایین پەرەسەندنەکانی بارۆدۆخی گشتیی عێراق و پەرەپێدانی پە ...