ئەمڕۆ دەستپێشخەریی (هەژماری من) دەست پێدەکات، کە بەرنامەیەکی گشتگیری داراییە بۆ فەرمانبەرانی کەرتی گشتی و خانەنشینان. لە چەند ڕۆژی داهاتوودا، لە میانەی قۆناغی تاقیکاریی ئەم دەستپێشخەرییەدا، مووچەی نزیکەی 850 کارمەندی نەخۆشخانەی ئافرەتان و لەدایکبوون لە هەولێر بە دیجیتاڵی دەخرێتە سەر هەژمارە بانكییه نوێیەکانی فەرمانبەران. بە سوود وەرگرتن لەم دەستپێکە، پڕۆژهكه فراوانتر دهكهی ...
سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە شاندێکی ئەنجومەنی پیرانی ئەمەریکا دەکات
ئەمڕۆ پێنجشەممە 2/23 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە شاندێکی ئەنجومەنی پیرانی ئەمەریکا کرد. لە کۆبوونەوەکەدا،پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئەمەریکا و گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێم و حکومەتی فیدراڵ لە سەر بنەمای دەستوور تاوتوێ کرا.تەوەرێکی سەرەکی کۆبوونەوەکە، تایبەت بوو بە چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەم ، بە تایبەتی چاکسازییەکانی وەز ...
ئەنجومەنی وەزیران دوا هەنگاوەکانی دەستنیشانکردنی پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی فیدرال و ئامادەکارییەکانی یاسای نەوت و گازی فیدراڵ تاوتوێ دەکات
سەرۆک وەزیران: ئامادەین بۆ هەر هاوئاهەنگی و هاریکارییەک لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانمان، چونکە چارەسەرنەکردنی کێشەکان، زیان بە بەرژەوەندی هەموو هاووڵاتییانی عێراق دەگەیەنێت. ئەمڕۆ چوارشەممە 2/22، بە سەرپەرشتی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە. لە بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەکەدا، سەرۆک وەزیران کورتەیەکی دەربارەی ئەنجامی سەرد ...
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی كوردستان کارکردنی یەکەم پۆرتاڵی ڤیزای ئەلیکترۆنی ڕادەگەینێت
سەرۆکی حکومەت : ڤیزای ئەلیکترۆنی یەکێکە لە چەندین خزمەتگوزاریی دیکەی ئەم کابینەیە، کە بۆ باشترکردنی خزمەتگوزارییە گشتییەکان و ئاسانکارییە بۆ کار و بازرگانی لە کوردستاندا. هەندێکیان لە چەند مانگی داهاتوودا ڕادەگەیەنرێن. ئەمڕۆ چوارشەممە 2/22، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، کارکردنی یەکەم پۆرتاڵی ڤیزای ئەلیکترۆنی حکومەتی هەرێمی کوردستانی ڕاگەیاند، کە بەشێکی لە کا ...
لە ڕۆژی جیهانیی زمانی دایکدا : سەرۆکی حکومەت دوو بڕیار لە بارەی گرنگیدان بە زمانی کوردی دەردەکات
ئەمڕۆ سێشەممە 2/21 هاوکات لەگەڵ ڕۆژی جیهانیی زمانی دایک، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، دوو فەرمانی تایبەت بە گرنگیدان بە زمانی دایک دەرکرد. لە فەرمانی یەکەمدا هاتووە: لە پێناو گرنگیدان بە زمانی کوردی وەک زمانی دایک، بڕیارماندا بە :ڕاسپاردنی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و وەزارەتی پەروەردە بە هەماهەنگیی لەگەڵ ئەکادیمیای کوردی و شارەزا و پسپۆڕانی ...
سەرۆکی حکومەت سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شەهید هاوکار جاف دەکات
ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 2/21 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا ، پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شەهید عەقید هاوکار جاف کرد بۆ کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو سیامەند عەبدوڵلای برای.سەرۆکی حکومەت هاوخەمی خۆی پێگەیاندن و هیوای خواست ، خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە بنەماڵەکەیان ببەخشێت.سەرۆکی حکومەت ، هەروەها دووپاتی کردەوە کە کە ...