ئەمڕۆ سێشەممە 2/14، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە شاری فوجەیرە , لەگەڵ حاکمی میرنشینی فوجەیرە شێخ حەمەد بن محەمەد ئەلشەرقی کۆبووەوە.لە دیدارەکەدا برەودان بە پەیوەندییەکانی نێوان ئیمارات و هەرێمی کوردستان تاوتوێ کرا. جەخت لە گرنگیی پتەوکردنی هاریکاری و هاوئاهەنگیی لە نێوان هەردوولادا کرا. ...
سەرۆکی حکومەت لەگەڵ ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی ھاریکاری وڵاتانی کەنداو کۆبووەوە
ئەمڕۆ سێشەممە 2/14 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی بەشداریکردنی لە لوتکە جیهانیی حکومەتەکان لە دوبەی ، پێشوازی لە جاسم محەمەد ئەلبدێوی ئەمینداری گشتیی نوێی ئەنجومەنی ھاریکاری وڵاتانی کەنداو کرد.سەرۆکی حکومەت پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لێکرد و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکەکەیدا بۆ خواست و جەختی لە گرنگیی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وڵاتانی ...
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ حاکمی رأس الخيمة کۆبووەوە
ئەمڕۆ دووشەممە 2/13، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە شاری دوبەی , لەگەڵ حاکمی میرنشینی ڕاس ئەلخەیمە شێخ سعود بن سەقەر ئەلقاسمی کۆبووەوە.لە دیدارەکەدا گفتوگۆ دەربارەی پەرەپێدانی پەیوەندیی دۆستانەی نێوان هەردوولا و دوایین پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە بە گشتی کرا.حاکمی ڕاس ئەلخەیمە ئاماژەی بەوە کرد کە شانازی بە دۆستایەتیمان لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەکەین و بە هیوای ...
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە گەڵ سەرۆکی ئیمارات کۆدەبێتەوە
ئەمڕۆ دووشەممە 2/13 سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی، لە شاری دوبەی, لەگەڵ شێخ محەمەد بنزاید سەرۆکی میرنشینی عەرەبیی یەکگرتوو (ئیمارات) کۆبووەوە.لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لە پتەوکردنی زیاتری پەیوەندیی بەهێزی نێوان هەرێمی کوردستان و ئیمارات و پەرەپێدانی هاوکاری و هاوئاهەنگی لە نێوان هەردوولادا لە هەموو بوارەکاندا کرایەوە. ...
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە گەڵ سەرۆک وەزیرانی جۆرجیا کۆبووەوە
ئەمڕۆ دووشەممە 2/13 سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی، لە چوارچێوەی بەشداریکردنی لە لوتکەی جیهانیی حکومەتەکان لە دوبەی ، لەگەڵ ئیراکلی گاریباشڤیلی سەرۆک وەزیرانی جۆرجیا کۆبووەوە.لە دیدارەکەدا گفتوگۆ دەربارەی برەودان بە پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و جۆرجیا کرا و جەخت لە گرنگیی پتەوکردنی هاریکاری و هاوئاهەنگیی لە نێوان هەردوولادا کرا بۆ ئەو بابەتانەی جێی بایەخی هاو ...
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە گەڵ شێخ محەمەد بن ڕاشد کۆدەبێتەوە
ئەمڕۆ یەکشەممە 2/12 سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی، لە شاری دوبەی لە ئیمارات, لەگەڵ شێخ محەمەد بن ڕاشد ئال مەکتووم جێگری سەرۆکی دەوڵەتی ئیمارات و سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و حاکمی میرنشینی دوبەی كۆبووەوە.لە کۆبوونەوەکەدا کە شێخ حەمدان بن محەمەد بن ڕاشد جێنشینی دوبەی و ژمارەیەکی دیکەی بەرپرسانی باڵای ئیمارات ئامادەی بوون، برەودان بە پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ...