ئهمڕۆ یەکشەممە 5/7 مەسرور بارزانى سهرۆكى حکومەتی ههرێمى كوردستان، پێشوازى له مايك برايسن ريچاردسن باڵيۆزى بهريتانيا له عێراق كرد.لە کۆبوونەوەکەدا کە ڕۆزی کەیڤ کونسولی گشتیی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو ، گفتوگۆ لەبارەی بارودۆخی ناوخۆی هەرێمی کوردستان و گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێم و حکومەتی فیدراڵ کرا.سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بەوەدا کە دوای واژۆکردنی ڕێککەو ...

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە پارێزەرێکی نێودەوڵەتیی قوربانیانی جینۆسایدی گەلی کوردستان دەکات
ئەمڕۆ شەممە 5/6 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، پێشوازی لە پارێزەری ئەمەریکی گاڤرێیل مایرۆنی كرد کە پارێزەرێکی نێودەوڵەتیی تایبەت بە قوربانیانی جینۆسایدی گەلی کوردستانە. پارێزەر گاڤرێیل مایرۆنی، کورتەیەکی دەربارەی کار و هەوڵەکانی سەبارەت بە نوێنەرایەتیکردنی هەزاران قوربانی تاوانەکانی جینۆساید لە دادگای تاوانی نێودەوڵەتیدا خستەڕوو، لە نێویاندا قوربانیانی ئەنفال و ...

سەرۆکی حکومەت : ئامادەیی بۆ دامەزراندنی ناوەندێک بۆ کاروباری کوردی فەیلی دەردەبڕین
ئەمڕۆ پێنجشەممە 5/4، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا ئامادەیی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ جێبەجێکردنی فەرمانی سەرۆک مەسعود بارزانی بۆ دامەزراندنی ناوەندێک بۆ کوردی فەیلی ڕاگەیاند.لەمبارەیەوە سەرۆکی حکومەت ڕایگەیاند، "بە بۆنەی کۆتاییهاتنی یەکەمین کۆنفرانسی زانستیی نێودەوڵەتیی جینۆسایدی گەلی کوردستان - جینۆسایدی کوردی فەیلی، کە بە دەستپێشخەری و لەژێر سەر ...

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی ئەڵمانیا لە عێراق دەکات
ئەمڕۆ پێنجشەممە 5/4، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە مارتن یێگەر باڵیۆزی ئەڵمانیا لە عێراق کرد کە بە مەبەستی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی سەردانی کردبوو .سەرۆکی حکومەت سوپاسی باڵیۆزی ئەڵمانیا کرد کە لە ماوەی ئەرکەکەیدا، کاری بۆ بەرەوپێشبردن و پتەوکردنی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق لەگەڵ ئەڵمانیا کردووە، هیوای سەرکەوتنيشی لە ئەرکی داهاتوویدا بۆ خواست. ...

پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە
بە داخەوە هەواڵی کۆچی دوایی تێکۆشەری ناسراوی کوردستان و وەزیری پێشووتری گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان خوالێخۆشبوو حەیدەر فەیلی -م بیست . پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەکەی و کەس و کار و هاوڕێیانی دەکەم و هاوخەمیانم. خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەوایی بە هەمووان ببەخشێت. مەسرور بارزانیسەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ...

سهرۆكی حکومەت پێشوازی لە یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا دەکات
ئەمڕۆ چوارشەممە 5/3 مەسرور بارزانى، سهرۆكى حکومەتی ههرێمى كوردستان، پێشوازى له باربارا لیف یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا بۆ كاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و شاندێكى ياوهرى كرد.له كۆبوونهوهکەدا كه ئەلينا ڕۆمەناوسكى، باڵيۆزى ئهمهريكا لە عێراق و و ئیرڤن هیکس كونسولى گشتيى ئهمهريكا له ههرێمى كوردستان ئامادەی بوون، دوایین پێشهات و پەرەسەندنەکانی عێراق و پەرەپێدانی پ ...