Skip to the content

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە سەرۆکی هاوپەیمانیی نەسڕ دەکات

ئەمڕۆ چوارشەممە 3/1 , مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، پێشوازی لە حەیدەر عەبادی سەرۆکی هاوپەیمانیی نەسڕ و سەرۆک وەزیرانی پێشووتری عێراق کرد.لە دیدارەکەدا جەخت لە پێویستیی چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدرال لە سەر بنەمای دەستوو کرایەوە کە لە بەرژەوەندی گشت پێکهاتەکانی عێراقدا بێت. تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە، گفتوگۆکردن بوو دەربارەی چاکسازییەکا ...

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە وەزیری دەوڵەت لە وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا دەکات

ئەمڕۆ چوارشەممە 3/1  ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە لۆرد تاریق ئەحمەد وەزیری دەوڵەتی بەریتانیا بۆ کاروباری ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقا و باشووری ئاسیا و نەتەوە یەکگرتووەکان لە وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا کرد . لە کۆبوونەوەکەدا کە مارک برایسن ڕیچاردسن باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق ئامادەی بوو، لۆرد ئەحمەد ئاماژەی بەوەدا کە گۆڕانکاری و پێشکەوتن و ئاوەدا ...

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی ڕووسیا لە عێراق دەکات

ئەمڕۆ چوارشەممە 3/1  ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ئیلبروس کوتراشیڤ باڵیۆزی ڕووسیا لە عێراق و شاندێکی یاوەری کرد. لە دیدارەکەدا برەودان بە پەیوەندیی دوولایەنە و دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی دۆخی گشتی عێراق و ناوچەکە تاوتوێ کرا. هەروەها گفتوگۆ دەربارەی چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدرال لە سەر بنەمای دەستوور و ئەجێندای حکومەت ...

په‌یامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی سەبارەت بە یه‌كه‌م پێدانی مووچە به‌ شێوازی دیجیتاڵی

ئەمڕۆ دەستپێشخەریی (هەژماری من) دەست پێدەکات، کە بەرنامەیەکی گشتگیری داراییە بۆ فەرمانبەرانی کەرتی گشتی و خانەنشینان. لە چەند ڕۆژی داهاتوودا، لە میانەی قۆناغی تاقیکاریی ئەم دەستپێشخەرییەدا، مووچەی نزیکەی 850 کارمەندی نەخۆشخانەی ئافرەتان و لەدایکبوون لە هەولێر بە دیجیتاڵی دەخرێتە سەر هەژمارە بانكییه‌ نوێیەکانی فەرمانبەران. بە سوود وەرگرتن لەم دەستپێکە، پڕۆژه‌كه‌ فراوانتر ده‌كه‌ی ...

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە شاندێکی ئەنجومەنی پیرانی ئەمەریکا دەکات

ئەمڕۆ پێنجشەممە 2/23 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە شاندێکی ئەنجومەنی پیرانی ئەمەریکا کرد. لە کۆبوونەوەکەدا،پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئەمەریکا و گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێم و حکومەتی فیدراڵ لە سەر بنەمای دەستوور تاوتوێ کرا.تەوەرێکی سەرەکی کۆبوونەوەکە، تایبەت بوو بە چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەم ، بە تایبەتی چاکسازییەکانی وەز ...

ئەنجومەنی وەزیران دوا هەنگاوەکانی دەستنیشانکردنی پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی فیدرال و ئامادەکارییەکانی یاسای نەوت و گازی فیدراڵ تاوتوێ دەکات

سەرۆک وەزیران: ئامادەین بۆ هەر هاوئاهەنگی و هاریکارییەک لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانمان، چونکە چارەسەرنەکردنی کێشەکان، زیان بە بەرژەوەندی هەموو هاووڵاتییانی عێراق دەگەیەنێت.   ئەمڕۆ چوارشەممە 2/22، بە سەرپەرشتی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە. لە بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەکەدا، سەرۆک وەزیران کورتەیەکی دەربارەی ئەنجامی سەرد ...