Skip to the content

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی ڕووسیا لە عێراق دەکات

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ سێشەممە 10ی ئایاری 2022 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە ئیلبروس کوتراشیڤ باڵیۆزی ڕووسیا لە عێراق کرد.لە کۆبوونەوەکەدا کە ئۆلێگ لڤین کونسوڵی گشتیی ڕووسیا لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو، بارودۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە تاووتوێ کرا. لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆ دەربارەی شەڕ و پێکدادانەکانی نێوان ڕوو ...

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی بەلجیکا لە عێراق و ئوردن دەکات

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ دووشەممە 9ی ئایاری 2022 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە فیلیپ ڤاندەن بولکه باڵیۆزی بەلجیکا لە عێراق و ئوردن کرد.لە دیدارەکەدا دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی پرۆسەی سیاسیی عێراق و ھەرێم و دۆخی ئاسایشی ناوچەکە و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی بەلجیکا و هەرێمی کوردستان تاووتوێ کرا ، جەخت لە گرنگیی برەودان بە پەی ...

پەیامێک لە سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستانەوە

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ھێرشی مووشەکی دوێنێ شەو بۆ سەر سنووری قەزای خەبات، بە توندترین شێوە ، شەرمەزار و سەرکۆنە دەکەم .داوا لە بەڕێز سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ دەکەم، ھەنگاوی پێویست و کردەیی بنێ بۆ سزادانی گرووپە تێکدەرە لە یاسادەرچووەکان و پێکهێنانی لیژنەیەکی هاوبەش، بۆ گرتنەبەری ڕێکاری پێویست بۆ کۆنترۆڵکردنی ئەو ناوچانەی بوونەتە هەڕەشە بۆ سەر سەقامگیری و ئاسایشی ...

پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- بەبۆنەی ھاتنی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز، گەرمترین پیرۆزبایی لە موسڵمانانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم ، بەتایبەتی پێشمەرگە قارەمانەکان و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و کەسوکار و بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان و ئەنفالکراوان. هیوادارم ڕۆژانی جەژن، بە خۆشی و شادی بەسەر ببەن.ئومێدەوارین ئەم جەژنە، ببێتە مایەی خێر و خۆشی و تەبایی گەلی کوردستان و سەقامگی ...

پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی کرێکاران

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- به‌ بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانیی كرێكاران، گه‌رمترین پیرۆزبایی ئاراسته‌ی كرێكارانی كوردستان و سه‌رجه‌م كرێكارانی جیهان ده‌كه‌م.حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌ بایه‌خ و ڕێز و پێزانینەوە، لە‌ ڕۆڵ و خزمەت و ماندووبوونی كرێكارانی کوردستان له پرۆسەی ئاوەدانکردنەوە و بنیاتنانی ژێرخانی ئابووری هەرێمی کوردستان دەڕوانێت و پابەندبوونی خۆی، بە پاراستنی مافە ...

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە وەزیری بازرگانیی دەرەوەی هۆڵەندا دەکات

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ پێنجشەممە 28 ی نیسانی 2022 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی هۆڵەندی کرد بە سەرۆکایەتی لیشیە شراینماخەر وەزیری دەوڵەت بۆ کاروباری بازرگانی دەرەوە و هەماهەنگیی گەشەپێدان. لە کۆبوونەوەکەدا کە میشێل ڕێنتەنار باڵیۆزی هۆڵەندا لە عێراق ئامادەی بوو ، وەزیری دەوڵەتی هۆڵەندا بۆ کاروباری بازرگانی دەرەوە و هەما ...