Skip to the content

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی باڵای ئەمەریکی دەکات

ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە 2021/5/16 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، پێشوازی لە شاندێکی باڵای ئەمەریکی کرد کە پێکهاتبوو لە جۆوی هوود یاریدەدەری وەزیری دەرەوە بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی نزیک به‌ وه‌كاله‌ت، ئەیمی کەترۆنا نوێنەری تایبەتی ئەمەریکا بۆ سوریا بەوەکالەت، زەهرا بێل بەڕێوەبەری کاروباری سوریا و عێراق لە ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمەریکا .

پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان

لە یادی (59) ساڵەی دامەزراندنی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان ، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی مامۆستایانی کوردستان و سەرۆک و سکرتاریەتی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان دەکەم.

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و میری قەتەر پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامدا

ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 14 ی ئایاری 2021 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و شێخ تەمیم بن حەمەد ئالسانی میری دەوڵەتی قەتەر ، پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامدا.

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی پەیوەندیی تەلەفۆنییەوە جەژنی رەمەزان لە ژمارەیەک منداڵی بێناز و بێباوك پیرۆز دەكات

دوای ئەوەی لە مانگی رەمەزانی پیرۆزدا، دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە چوارچێوەی پرۆژەی (چاودێری ئازیزان)دا بڕی زیاتر لە 13 ملیۆن دۆلاری وەكو دیاری و جەژانانە بەسەر زیاتر لە 15 هەزار منداڵانی بێباوك لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان دابەش كرد، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی، لە وتەیەکدا دەستخۆشی لە ڕێکخەرانی پڕۆژەی چاودێری ئازیزانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی کرد کە بە هاوکاری مانگیی سووری ئیماراتی و هەندێک لە سەرمایەدارانی کوردستاندا ئەنجام دەدرێت.

پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی جەژنی ڕەمەزان

بە بۆنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆزەوە، گەرمترین پیرۆزبایی لە سەرجەم موسڵمانانی كوردستان و عێراق و جیهان دەكەم، بە تایبەتی پیرۆزبایی لە پێشمەرگە قارەمانەکان و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان دەکەم .

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان موژدەی چارەسەرکردنی کێشەی زەوییەکانی هەشتی حەسارۆکی شاری هەولێر ڕادەگەیەنێت

ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 2021/5/12 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەردانی زەوییەکانی هەشتی حەسارۆکی لە شاری هەولێر کرد.