ئەمڕۆ دووشەممە 6/24 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە هانس ساندی باڵیۆزی شانشینی هۆڵەندا لە عێراق کرد کە بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی سەردانی کرد بوو. سەرۆکی حکومەت سوپاسی باڵیۆزی کرد بۆ هەوڵ و کارکردنی لە پێناو پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانی دوو لایەنە . هەروەها سوپاس و پێزانینی بۆ پشتیوانیی بەردەوامیی هۆڵەندا لە شەڕی ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستانی دا ...
پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە
بەڕێز شێخ نەهرۆ شێخ محەمەد کەسنەزانی سەرۆکی تەریقەتی عەلییەی قادری کەسنەزانی لە جیهان، بە داخەوە هەواڵی کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو (محەمەد) ی کوڕی بەڕێزتانم بیست ، پرسە و سەرەخۆشیتان لێ دەکەم و هاوبەشی خەمتانم . خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە بنەماڵە بەڕیزەکەتان ببەخشێت. مەسرور بارزانیسەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ...
پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی جەژنی قوربان
بە بۆنەی هاتنی جەژنی پیرۆزی قوربان، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی گشت موسڵمانانی هەرێمی کوردستان و عێراق و جیهان، بە تایبەتی پیرۆزبایی لە پێشمەرگە قارەمانەکان و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و کەسوکار و بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان و ئەنفالکراوان دەکەم. هیوادارم ڕۆژانی جەژن و پشوو، لە کەشێکی شاد و ئارام و سەلامەتدا بەسەر ببەن.ئومێدەوارم جەژن ببێتە مایەی شادی و خۆشگوزەرانی و باشتربوونی دۆخی ...
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە سەرپەرشتیاری وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران دەکات
ئەمڕۆ هەینی 6/14، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە عەلی باقری، سەرپەرشتیاری وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلاميی ئێران کرد. لە کۆبوونەوەدا پەرەپێدانی پەیوهندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران تاووتوێ کرا، هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر برەودان بە پەیوەندیی دوولایەنە لەسەر بنەمای بەرژوەنديی هاوبەش.سەرۆکی حکومەت وێڕای دووبارە دەربڕینی هاوخەمی ب ...
سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە بەڕێوەبەری نووسینگەی هەرێمایەتی سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتووان دەکات
ئەمڕۆ پێنجشەممە 6/13، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە لەیلا بەکر، بەڕێوەبەری نووسینگەی هەرێمایەتی سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتووانی وڵاتانی عەڕەبی کرد. لە دیدارەکەدا گفتوگۆ لەبارەی کار و پڕۆژە و چالاکییەکانی سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتووان لە عێراق و هەرێمی کوردستان لە بوارەکانی گەشەپێدان و پەرەپێدانی تواناکانی ئەنجامدانی ئامار و سەر ...
سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق دەکات
ئەمڕۆ چوارشەممە 6/12 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە پاتریک دۆرێل باڵیۆزی نوێی فەرەنسا لە عێراق کرد.سەرۆکی حکومەت وێڕای پیرۆزبایی بە بۆنەی دەستبەکاربوونی، هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکەکەیدا بۆ خواست لە پێناو پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندیی دۆستانەی نێوان فەرەنسا و هەرێمی کوردستان. باڵیۆزی فەرەنسا خواست و ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ بەرەوپێشتربردنی پەپوەندیی دوولایەن ...