Skip to the content

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیا دەکات

ئەمڕۆ هەینی 11/22، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە شاری دهۆک، پێشوازی لە ستیڤن هیچن، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کرد.بابەتی سەرەکيی کۆبوونەوە تایبەت بوو بە ئامادەکارییەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان، هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر پێکهێنانی حکومەتێکی یەکگرتووی گشتگیر، کە لە زووترین کاتدا دەست بەکار بێت و بەبێ جیاوازی، خزمەتی هەموو هاووڵاتییانی ...

سه‌رۆكی حکومەت پێشوازى له‌ نوێنه‌رى تایبه‌تیی سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق دەکات

ئەمڕۆ دووشەممە 11/18 مەسرور بارزانى، سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازی لە د.محەممەد ئەلحەسسان نوێنه‌رى تایبه‌تیی سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان لە عێراق و بەرپرسی یونامی کرد. لە کۆبوونەوەدا بیروڕا لەبارەی دۆخی گشتیی عێراق و ناوچە و گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ لەسەر بنەمای دەستوور ئاڵوگۆڕ کرا. لە تەوەرێکی دیکەدا ، جەخت لە پێویست ...

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە هونەرمەند جوان حاجۆ دەکات

ئەمڕۆ دووشەممە 11/18 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە هونەرمەندی ناسراوی کورد جوان حاجۆ کرد.لە دیدارەکەدا ، سەرۆکی حکومەت ستایشی کار و بەرهەمی هونەری و ڕۆڵی نیشتمانپەروەرانەی هونەرمەند جوان حاجۆی لە خزمەتکردنی هونەری کوردی کرد و هیوای سەرکەوتن و بەردەوامی بۆ خواست . ...

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی پۆڵەندا لە عێراق دەکات

ئەمڕۆ دووشەممە 11/18 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە مارجن کۆبیاک باڵیۆزی پۆڵەندا لە عێراق کرد بەبۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی.سەرۆکی حکومەت سوپاسی باڵیۆزی کرد بۆ کارکردنی لەپێناو پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە ، هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکی داهاتوویدا. باڵیۆزی پۆڵەندا پێزانینی بۆ هاریکاریی و هاوئاهەنگیی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕی و ئامادەیی وڵات ...

پەیامێکی سەرەخۆشی لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

پرسە و سەرەخۆشی قووڵی خۆم ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری بەڕێزی ( عەقید روکن سامان سابیر سلێمان فەرماندەی فەوجی لیوای یەکی هاوبەش و عەقید محەمەد ڕەزا کەریم ئەفسەری ئەندازەی فیرقەی نۆی زرێپۆشی سوپای عێراق و ن.ض شەریف ئەحمەد محەمەدەمین) دەکەم کە بە داخەوە، ئەمڕۆ لە سنووری خورماتوو شەهید بوون. خوای مەزن گیانیان بە بەهەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە بنەماڵە و هەڤاڵ و هاوسەنگەرەکا ...

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە شاندێکی ئەنجومەنی بازرگانی ئەمەریکا ـــ کوردستان دەکات

ئەمڕۆ یەکشەممە 11/17، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە شاندێکی ئەنجومەنی بازرگانی ئەمەریکا ـــ کوردستان ( USKBC) کرد، کە لە نوێنەری ژمارەیەک لە کۆمپانیا ئەمەریکییەکان پێکهاتبوو. لە دەستپێکی کۆبوونەوەدا، دەیڤد تافوری، سەرۆکی ئەنجومەنی بازرگانی ئەمەریکا ـــ کوردستان، پیرۆزبایی سەرکەوتنی پرۆسەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان و ئەنجامەکانی لە س ...