ئەمڕۆ سێشەممە 5/28 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆرانی کرد و لەگەڵ سەرپەرشتیار و قائیمقامەکان و بەڕێوەبەری ناحیەکان و بەڕێوەبەرانی دیکەی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران کۆبووەوە. سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بە گرنگیی دەڤەرەکە و خەبات و قوربانیدانەکانی خەڵکی ئەم ناوچەیە کرد و گوتی لە ڕووی کشتوکاڵ و بازرگانی و گەشتوگوزارەوە, ئەم ناوچەیە دەرفەتی ...
سەرۆکی حکومەت: بەرنامە و پلانی حکومەت ئەوەیە بە تەنیا گرنگیی بە سەنتەری پارێزگاکان و شارە گەورەکان نەدرێت، بەڵکو پێویستە شارۆچکە و دێهاتەکانیشمان ببووژێنینەوە
ئەمڕۆ سێشەممە 5/28 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە ڕێوەرەسمێکدا بەردی بناخەی چوار پڕۆژەی لە شاری سۆران لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دانا. پڕۆژەکان بریتین لە ڕێگەی دووسایدی چل مەتری هۆڵی بۆنەکان-شەهیدانی ئازادی، بەرزە پردی دەروازەی سۆران لەگەڵ جوانکاری ڕێگەی سەرەکی ،پارکی نیشتمانیی سۆران ، پارکی ناوشار.هەروەها کردنەوەی ئەکواپارک لە کۆمەڵگەی گەشتیاری پانک ل ...
سەرۆکی حکومەت: پلان و بەرنامەمان هەیە بۆ زياتر گرنگیدان بە ڕێگەوبان لە هەموو ناوچەكانی كوردستان
ئەمڕۆ دووشەممە 5/27، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە ڕێوەڕەسمێکدا بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەت، پردی دەربەندی ڕانیەی کردەوە. سەرۆکی حکومەت لە گوتارێکدا ئاماژەی بەوە کرد کە لە چەند ساڵی ڕابردوودا، سەرەڕای دۆخی سەختی دارایی و ئەو قەیرانانەی ڕووبەڕووی حکومەت بوونەوە، بەڵام هەوڵمان دا بە پێی توانای دارایيی بەردەستمان، بە هاوکاری و یارمەتيی ک ...
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کارەکانی پشکنین و هەڵکۆڵین و نۆژەنکردنەوەی قەڵای هەولێر بەسەر دەکاتەوە
ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە 5/26 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەردانی قەڵای هەولێری کرد و لە نزیکەوە کارەکانی پشکنین و هەڵکۆڵین و نۆژەنکردنەوەی قەڵای هەولێری بەسەرکردەوە . سەرۆکی حکومەت دووپاتی کردەوە کە قەڵای هەولێر، یەکێکە لە شوێنەوارە مێژووییەکانمان کە هەزاران ساڵە ژیان تێیدا بەردەوامە و بەشێکی گرنگە لە ناسنامەی نیشتمانیمان و شوێنەوار و کەلەپوورێکی جیهانیشە، ...
سەرۆکی حکومەت: کردنەوەی کونسوڵخانەی گشتيی قەتەڕ هاوکار و یارمەتیدەر دەبێت لە بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکانی نێوانمان لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا
ئەمڕۆ یەکشەممە 5/26، بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئەحمەد حەسەن ئەلحەممادی، ئەمینداری گشتیی وەزارەتی دەرەوەی قەتەڕ وباڵیۆزی قەتەڕ لە عێراق، ڕێوڕهسمی کردنەوەی کونسوڵخانەی قەتەڕ لە هەولێر بەڕێوەچوو.لە ڕێوڕەسمەکەدا قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەت ئامادەی بوو، سەرۆکی حکومەت گوتارێکی پێشکەش کرد و ئاماژەی بەوە دا کە کردنەوەی کونسوڵخانەی گشتيی قە ...
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ شاندێکی قەتەڕی کۆ دەبێتەوە
ئەمڕۆ یەکشەممە 5/26، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ شاندی قەتەڕی بە سەرۆکایەتی ئەحمەد حەسەن حەممادی، ئەمینداری گشتیی وەزارەتی دەرەوەی قەتەڕی کۆبووەوە.لە دیدارەکەدا کە باڵیۆزی قەتەڕ لە عێراق و کونسولی گشتیی وڵاتەکە لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوون، بیر و ڕا لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە لە هەموو بوارەکاندا ئاڵوگۆڕ کرا. ئەمینداری گشتیی وەزارەتی دەرەو ...