پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵەی بەڕێزی شاعیر و نووسەر و کەسایەتیی نیشتمانپەروەری ناسراوی کوردستان خوالێخۆشبوو مامۆستا کامیل ژیر دەکەم و هاوبەشی خەمیانم . خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە بنەماڵە و کەسوکار و دۆست و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو ببەخشێت. مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ...
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق دەکات
ئەمڕۆ سێشەممە 4/30 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ستیڤن هیچن باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کرد .تەوەرێکی سەرەکی گفتوگۆکان، تایبەت بوو بە گرنگیی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پێویستیی چارەسەرکردنی کێشە و ئاستەنگەکانی بەردەم هەڵبژاردن و بەشداربوونی هەموو لایەنەکان لە هەڵبژاردندا.سەرۆکی حکومەت دووپاتی کردەوە ، کە پشتیوا ...
سەرۆکی حکومەت: پێویستە سنوورێک بۆ هێرشەکانی سهر کۆرمۆر دابنرێت
ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 4/26 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا، بە توندی هێرشکردنە سەر کێڵگەی کۆرمۆری سەرکۆنە کرد کە بووە هۆی گیان لە دەستدان و برینداربوونی چەندین کارمەندی کێڵگەکە. ئەمەش دەقی پەیامەکەیە: بە توندی سەرکۆنەی هێرشە تیرۆریستییەکەی ئەمشەو بۆ سەر كۆرمۆر دەکەم. سەرەخۆشی لە کەسوکاری ئەو چوار هاووڵاتییە سڤیلە دەکەم کە گیانیان لەدەستدا، هیوای زوو ...
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆک کۆماری تورکیا کۆبووەوە
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆککۆماری تورکیا کۆبووەوە ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 4/22، لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتيی هەولێر، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، و مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیيان لە سەرۆک کۆماری تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان و شاندێکی یاوەری کرد. پاشان لە کۆبوونەوەیەکی هاوبەشدا کە چەندین بەرپرسی باڵای هەرێمی کوردستان تێیدا ئامادە ...
سەرۆکی حکومەت: لە هەرێمی كوردستان کاری میدیایی بە تەواوی ئازادە و حکومەتی هەرێمی کوردستان پابەندە بە ڕەخساندنی زەمینە و ژینگەیەکی لەبار بۆ کاری ڕۆژنامەوانیی و ئازادی ڕادەبڕین لە چوارچێوەی یاسادا
ئەمڕۆ دووشەممە 4/22 ، بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دیداری نێودەوڵەتیی هەولێر بۆ کاری ڕۆژنامەنووسی بەڕێوەچوو کە سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان و فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی ڕۆژنامەنووسان ڕێکیان خستبوو.لە دیدارەکەدا کە هاوکات بوو لەگەڵ ساڵیادی ڕۆژی ڕۆژنامەگەریی کوردی و ساڵیادی دەرچوونی ڕۆژنامەی کوردستان و ساڵیادی دامەزراندنی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کور ...
پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی ڕۆژی ڕۆژنامەگەریی کوردی
لە یادی ڕۆژی ڕۆژنامەگەريی کوردی و دەرچوونی یەکەم ژمارەی ڕۆژنامەی (کوردستان) لەلایەن میر میقداد میدحەت بەدرخان و ساڵیادی دامەزراندنی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان، پیرۆزبایی لە گشت ڕۆژنامەنووسانی کوردستان دەکەم و هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم.جێی خۆشحاڵی و شانازییە کە ڕاگەیاندنکاران لە هەرێمی کوردستان و لە سایەی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا، بە ئازادی و بێ هیچ سانسۆرێک، کاری پیشە ...