سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی، نامەیەکی پیرۆزبایی بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزانەوە، لە عەبدوڵلای دووەم، شای شانشینی هاشمی ئوردنی پێگەیشت. لە نامەکەی شای ئوردندا هاتووە؛ " بە بۆنەی جەژنی پیرۆزی ڕەمەزانەوە، گەرمترین پیرۆزباییتان لێ دەکەم و لە خوای مەزن داواکارین کە جەژن ببێتە مایەی کامەرانی و تەندروستی بۆ ئێوە و بنەماڵە بەڕێزەکەتان". ...
پەیاما پیرۆزباهیێ یا سەرۆکێ حکومەتا هەرێما کوردستانێ ب هەلکەفتا جەژنا سەر ساڵا ئێزیدییان
ب هەلکەفتا جەژنا سەر ساڵا ئێزیدییان، گەرمترین پیرۆزباهییان ل تەڤایا خوشک و برایێن ئێزیدی ل کوردستانێ و عێراقێ و جیهانێ و هەردوو رێزدارا میر حازم تەحسین بەگ ميرێ ئێزدیيان و بابهشێخ شێخ عەلی ئیلیاس و جڤاتا ڕوحانى دکەم. هیڤیدارم ب خۆشی و شادی ڤێ جەژنێ ببوورينن. ب هاتنەڤا ڤێ ڕۆژا پیرۆزا ئایینێ ئێزیدی، دووپات دکەینەڤە، کو حکومەتا هەرێما کوردستانێ دێ یا بەردەوام بیت ل سەر پشتەڤانیک ...
پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە
بەڕێز ئەحمەد ئەنوەر سەرۆکی دەستەی دەستپاکی هەرێمی کوردستان: بۆ کۆچی دوایی دایکی بەڕێزتان، پرسە و سەرەخۆشیتان لێدەکەم و هاوبەشی خەمتانم. خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشت شاد بكات و ئارامی و دڵنەواییش بە ئێوە ببەخشێت. مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ...
پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ساڵیادی جینۆسایدی ئەنفال
ئەمڕۆ یادی تاوانێکی گەورە و زامێکی ساڕێژنەبووی جەستەی گەلی کوردستان دەکەینەوە، کە 36 ساڵ لەمەوبەر، ڕژێمی پێشووی عێراق، لە پێناو سڕینەوە و قڕکردنی گەلی کوردستان، شاڵاوی جینۆساید و کۆمەڵکوژیی ئەنفالی ئەنجام دا. ئەنفال تاوانێکی کەم وێنە و لەبیرنەکراوە و دەبێ هەمیشە ئەو تاوانانە و قوربانییەکانمان لە یاد بێت و نەوەکانمان بزانن کە خەڵکی کوردستان، چ قوربانییەکی مەزنیان لە پێناو مافە ...
سەرۆک وەزیرانی ئەرمەنستان پیرۆزبایی لە سەرۆکی حکومەت دەکات
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی، نامەیەکی پیرۆزبایی بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزانەوە، لە نیکۆل پاشینیان، سەرۆک وەزیرانی ئەرمەنستانەوە پێگەیشت.لە نامەکەی سەرۆک وەزیرانی ئەرمەنستاندا هاتووە؛ "بە بۆنەی جەژنی پیرۆزی ڕەمەزانەوە، گەرمترین پیرۆزباییتان لێ دەکەم و هیوای کامەرانی و تەندروستی بۆ بەڕێزتان دەخوازم."سەرۆک وەزیرانی ئەرمینیا هەروەها دەڵێت "هیوای بەردەوامبوونی ئاشتیی و خ ...
سەرۆکی حکومەت نامەیەکی پیرۆزبایی لە سەرۆک وەزیرانی هیندستانەوە پێگەیشت
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی ، بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزانەوە، نامەیەکی پیرۆزبایی لە ناریندرا مودی، سەرۆک وەزیرانی هیندستانەوە پێگەیشت.سەرۆک وەزیرانی هیندستان لە نامەکەیدا، بە ناوی خەڵک و حکومەتی هیندستانەوە، پیرۆزبایی لە سەرۆکی حکومەت دەکات و ئاماژە بەوە دەکات کە“بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزانەوە، خەڵک لە سەرتاسەری جیهانەوە، بەهاکانی برایەتی و هاوسۆزی و پێکەوەژیانی بیر دێتەو ...