هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 19ی نیسانی 2022 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی سەردانەکەی بۆ شانشینی یەکگرتوو، لە شاری لەندەن لەگەڵ لیز ترەس وەزیری دەرەوەی بەریتانیا کۆبووەوە.لە کۆبوونەوەدا بارودۆخی گشتیی و پرۆسەی سیاسی عێراق و هەوڵەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق و دوایین گۆرانکارییەکانی ناوچەکە و برەودان بە ...
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە گەڵ سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا کۆدەبێتەوە
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ دووشەممە 18ی نیسانی 2022 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەرۆکایەتی شاندێکی حکومی و بە سەردانێکی فەرمی، گەیشتە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا و لەگەڵ سەرۆک وەزیران بۆریس جۆنسن و بەرپرسە باڵاکانی دیکەی ئەو وڵاتە کۆدەبێتەوە. لە دیدارەکاندا ، گفتوگۆ دەربارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و بەریتانیا و دوایین ...
پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەریمی کوردستان بەبۆنەی جەژنی هەستانەوە ( قیامە)
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- بەبۆنەی هاتنی جەژنی هەستانەوە (قیامە)، گەرمترین پیرۆزبایی لە سەرجەم خوشک و برایانی کریستیان لە کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم. هیوادارم ئەم جەژنە، ببێتە مایەی خۆشی و تەبایی زیاتر لە نێوان گشت پێکهاتەکانی کوردستان و عیراق. لەم بۆنەیەدا پابەندبوونی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە قووڵکردنەوەی زیاتری کولتووری بەیەکەوەژیان و لێبووردەیی و ئازادی ...
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە گەڵ سەرۆک کۆماری تورکیا کۆبووەوە
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 15ی نیسانی 2022 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە شاری ئیستانبول، لە گەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا کۆبووەوە.لە کۆبوونەوەکەدا بارودۆخی عێراق و ناوچەکە و پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و تورکیا تاووتوێ کرا و جەخت لە فراوانکردنی دەرفەتەکانی ھاریکاری لە پێناو ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکەدا کرا ...
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە گەڵ سەرۆک کۆماری تورکیا کۆدەبێتەوە
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ هەینی 15ی نیسانی 2022 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەردانێک گەیشتە تورکیا و لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە کۆدەبێتەوە. لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ دەربارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و تورکیا و دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە دەکرێت. ...
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە وەزیری پەروەردەی عێراق دەکات
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ پێنجشەممە 14ی نیسانی 2022 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە عەلی حەمید ئەلدلێمی وەزیری پەروەردەی فیدراڵ کرد. لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ دەربارەی پرۆسەی خوێندن و پەروەردە لە عێراق و گرنگیی برەودان بە هەماهەنگیی و هاریکاری نێوان وەزارەتی پەروەردەی فیدراڵ و وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان کرا . ...