ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 3/20 ، بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ژمارەیەکی زۆر لە باڵیۆز و کونسولی گشتی و نێردە و دیپلوماتی وڵاتان لە عێراق و هەرێمی کوردستان، کەڕنەڤاڵی جەژنی نەورۆز لە قەزای ئاکرێ بەڕێوەچوو. سەرۆکی حکومەت لە وتەیەکدا، وێڕای پیرۆزبایی بەبۆنەی جەژنی نەورۆز، ئاماژەی بەوە دا پێمان خۆش بوو كە ئەمساڵ بێینە ئێرە، تاوەكوو لە ساڵەكانی داهات ...
پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی جەژنی نەورۆز
ئەمڕۆ چوارشەممە 3/20، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پەیامێکی پیرۆزبایی بەبۆنەی جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی نوێی کوردی 2724 بڵاوکردەوە، ئەمە دەقی پەیامەکەیە؛ بەبۆنەی هاتنی جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی نوێی کوردی 2724، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرجەم کوردستانييان، بەتایبەتی پێشمەرگە قارەمانەکان و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و کەس و کار و بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان و ئەنف ...
سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە وەکالەت دەکات
ئەمڕۆ سێشەممە 3/19 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، پێشوازی لە موحسین مەندەلاوی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە وەکالەت کرد.لە کۆبوونەوەکەدا کە شاخەوان عەبدوڵڵا جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئامادەی بوو، دوایین گۆڕانکار ی و پێشهات و بارودۆخی گشتیی عێراق تاوتوێ کرا و جەخت لە ڕێزگرتن لە سیستەمی فیدرالی و قەوارەی دەستووریی هەرێمی کوردستان و دابینکردنی م ...
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی ئیتاڵیا لە عێراق دەکات
ئەمڕۆ سێشەممە 3/19، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ماوریتزیۆ گرێگانتی، باڵیۆزی ئیتاڵیا لە عێراق کرد.لە کۆبوونەوەکەدا بیروڕا لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە و دوایین پێشهات و پەرەسەندنەکانی عێراق و ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرا. لەبارەی بابەتی هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستانەوە، سەرۆکی حکومەت ڕوونیکردەوە کە ئێمە لەگەڵ ئەنجامدانی پرۆسەی هەڵبژاردنین کە لەسەر ب ...
سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە وەزیری دەوڵەت لە وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا دەکات
ئەمڕۆ سێشەممە 3/19، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ تۆبیاس لیندنەر، وەزیری دەوڵەت لە وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا کۆبووەوە.لە کۆبوونەوەکەدا، وەزیری دەوڵەت لە وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا، بەردەوامبوونی پشتیوانیی پێشمەرگە و هاریکاری و هەماهەنگيی وڵاتەکەی لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە. تەوهرێکی سەرەکيی کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە گرنگیی ڕێزگرتن لە سی ...
سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە سەرۆکی تیمی ڵێکۆڵینەوەی نێودەوڵەتی لە تاوانەکانی داعش (یونیتاد) دەکات
ئهمڕۆ دووشەممە 3/18، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە کریستیان ریتچەر، ڕاوێژکاری تایبەتی سکرتێری گشتيی نەتەوە یەکگرتووەکان و سەرۆکی تیمی ڵێکۆڵینەوەی نێودەوڵەتی لە تاوانەکانی داعش (یونیتاد UNITAD) کرد بەبۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی.سەرۆکی تیمی یونیتاد، سوپاس و پێزانینی خۆی و تیمەکەی بۆ هەماهەنگی و هاوکاریکردنی دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ...