هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- دوای سەردانی ڕێزدار مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ پارێزگای دهۆک لە ڕۆژانی ڕابردوودا ، یەکێک لە داواکارییەکانی هاووڵاتییان کە ئاراستەی سەرۆکی حکومەت کرا، بابەتی دواکەوتنی شایستە داراییەکانی مامۆستایانی وانەبێژی سنووری پارێزگای دهۆک و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ بوو ، لە کاتێکدا کە لە هەموو پارێزگاکانی کوردستان، ئەو شایستە دا ...
پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵیادی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- لە سی و چوارەمین ساڵیادی کیمیابارانکردنی شاری هەڵەبجە لە لایەن ڕژێمی بەعسی عێراقەوە، سەری ڕێز و نەوازش بۆ شەهیدانی ئەو تاوانە دڕندانەیە دادەنوێنین و بەوپەڕی ڕێز و شکۆوە یادیان دەکەینەوە. هەڵەبجە مەڵبەندێکی گرنگی ڕووناکبیری و زێدی چەندین شاعیر و نووسەر و زانا و دانا و عارفی ناودار و بەناوبانگی کوردستانە، پێگەیەکی گرنگی لە دڵ و دەروونی کو ...
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی یەکێتیی ئەوروپا دەکات
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئهمڕۆ سێشهممه 15ی ئاداری 2022 مەسرور بارزانی سهرۆكى حکومەتی ههرێمى كوردستان، پێشوازى له شاندێکی یەکێتیی ئەوروپا کرد کە لە ڤيلله ڤاريۆلا باڵيۆزى يهكێتيى ئهوروپا لە عێراق و ئان مێسكانهن سهرۆكى نێردهى ڕاوێژكاريى يهكێتيى ئهوروپا له عيراق و بەرپرسی نووسینگەی یەکێتیی ئەوروپا لە هەولێر و ژمارەیەک ڕاوێژکار پێکهاتبوون.لە کۆبوونەوە ...
پرسەنامەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ کۆچی دوایی سیاسەتوانی عێراقی شەریف عەلی بن حوسێن
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- بۆ کۆچی دوایی کەسایەتیی سیاسیی نیشتمانپەروەری عێراقی و سەرۆکی بزووتنەوەی پاشایەتی دەستووری شەریف عەلی بن حوسێن ، پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەکەی دەکەم و هاوبەشی خەمیانم. خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و سەبرو ئارامیش بە هەمووان ببەخشێت. مەسرور بارزانیسەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ...
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ شوێنی هێرشە مووشەکییەکەی هەولێر بەسەردەکەنەوە
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ دووشەممە 14ی ئاداری 2022 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ مستەفا کازمی و شاندی یاوەری، شوێنی هێرشە موشەکییەکەی هەولێريان بەسەر کردەوە و لە نزیکەوە زیانەکانی هێرشەکەیان دیت کە بە خانوو و شوێنی نیشتەجێبوونی هاووڵاتییان و دامەزراوەی کوردستان 24 کەوتووە. سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە وتەیەکدا ...
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە گەڵ سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ کۆدەبێتەوە
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ دووشەممە 14ی ئاداری 2022 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە گەڵ سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ مستەفا کازمی و شاندی یاوەری کۆبووەوە.لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ دەربارەی هێرشی تیرۆریستی سەر شاری ھەولێر کرا و هەردوولا ھاوڕابوون لە سەر ئەوەی کە ئەمە ھێرش و دەستدرێژییەکی ئاشکرایە بۆ سەر سەروەری عێراق . سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ...