ئەمڕۆ شەست و سێ ساڵ بەسەر هەڵگیرسانی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول تێدەپەڕێت، کە شۆڕشێکی نیشتمانی و سەرتاسەری و هەمەلایەنی کوردستان بوو، بە سەرکردایەتیی ڕابەری نیشتمانیمان بارزانیی نەمر. یادکردنەوەی شۆڕشی ئەیلوول، یادکردنەوەی قۆناغێکی گەشی خەباتی ڕزگاریخوازی گەلی کوردستانە، لەپێناو مافە ڕەواکانی و کۆڵنەدانە لە داکۆکیکردن لە خاک و خەڵکی کوردستان. بەها بەرزەکانی شۆڕشی ئەیلوول لە چەسپاندن ...

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە باڵیۆزی کەنەدا دەکات
ئەمڕۆ سێشەممە 9/10، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە کاتی بونکا، باڵیۆزی کەنەدا لە عێراق کرد بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی.سەرۆکی حکومەت سوپاسی باڵیۆزی کەنەدای کرد بۆ ئەو ماوەیەی کاری بۆ پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە کردووە و هیوای سەرکەوتنیشی لە ئەرکی داهاتوویدا بۆ خواست.باڵیۆزی کەنەدا خواستی وڵاتەکەی بۆ بەهێزترکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردست ...

سەرۆکی حکومەت سەرەخۆشی لە سەرۆک وەزیرانی پێشووتری فیدرال دەکات
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پرسەنامەیەکدا، سەرەخۆشی لە عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی پێشووتری عێراق کرد، بۆ کۆچی دواییی کازم ناسر عەبدولمەهدی برازای. لە پرسەنامەکدا هاتووە "پرسە و سەرەخۆشیتان لێ دەکەم و هاوخەمتانم. خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە بنەماڵەکەتان ببەخشێت". ...

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق دەکات
ئەمڕۆ دووشەممە 9/9 ، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ئەلینا ڕۆمەناوسکی، باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق کرد. تەوەرێکی سەرەکيی کۆبوونەوە گفتوگۆکردن بوو لەبارەی ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان. سەرۆکی حکومەت جەختی کردەوە کە پێویستە لە کەشێکی ئارام و دادپەروەرانە و بە شێوەیەکی پاک و بێگەرد و لە ژێر چاودێريی نێودەوڵەتی و دوور لە پێشێلکاری ئە ...

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە باڵیۆزی ئازەربایجان لە عێراق دەکات
ئەمڕۆ دووشەممە 9/9، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە نەسیر مەمەدۆڤ، باڵیۆزی کۆماری ئازەربایجان لە عێراق کرد.باڵیۆزی ئازەربایجان، سڵاو و ڕێزی سەرۆک کۆماری ئازەربایجانی بە سەرۆکی حکومەت گەیاند و بانگهێشتی لووتکەی جیهانیی کەشوهەوا (COP29)ی کرد، کە بڕیاڕە لە مانگی نۆڤێمبەری ئەمساڵ، لە باکۆی پایتەختی ئازەربایجان ببەسترێت.لە دیدارەکەدا گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێد ...

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق دەکات
ئەمڕۆ دووشەممە 9/9 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە عەلی موحسین ئەلعەللاق، پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق کرد.سەرۆکی حکومەتی تیشکی خستە سەر چاکسازییەکانی بواری بانکی لە هەرێمی کوردستان، هەروەها ئاماژەی بە پرۆژەی (هەژماری من) کرد، کە تا ئێستا زیاتر لە نیو ملیۆن کەس لە مووچەخۆرانی کەرتی گشتی تۆمارکراون و پێشبینی دەکرێت لە مانگی داهاتوودا مووچەی دووسەد هە ...