پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 12/18 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەسەرۆکایەتیی شاندێکی حکومی، بەرەو کوەیت بەڕێ کەوت بۆ بەشداری لە پرسەی میری کوەیت شێخ نەواف ئەحمەد جابر ئەلسەباح. ...
سهرۆكی حکومەت پێشوازى له نوێنهرى تایبهتیی سكرتێرى گشتيى نهتهوه يهكگرتووهكان له عێراق دەکات
ئەمڕۆ شەممە 12/16، مەسرور بارزانى، سهرۆكى حکومەتی ههرێمى كوردستان، پێشوازی لە جينين پلاسخارت نوێنهرى تایبهتیی سكرتێرى گشتيى نهتهوه يهكگرتووهكان له عێراق کرد. لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی گشتیى عێراق و پرۆسەی ههڵبژاردنى ئهنجومهنى پارێزگاكان و چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدرال ئاڵوگۆڕ کرا.لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، جەخت لە گ ...
سەرۆکی حکومەت سەرەخۆشی لە سکرتێری یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان دەکات
ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 12/15 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، سەرەخۆشی لە ڤیان سلێمان، سکرتێری یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان کرد بۆ کۆچی دوایی (بەسنا)ی خوشکی.سەرۆکی حکومەت، پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمیى خۆی پێگەیاند و هیوای خواست، خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە کەسوکار و بنەماڵەکەیان ببەخشێت. سکرتێری یەکێتیی ...
پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە
پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵەی بەڕێزی تێکۆشەری ناسراو، پێشمەرگەی کۆماری کوردستان و یاوەری بارزانیی نەمر بۆ یەکێتیی سۆڤیەت و پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان، خوالێخۆشبوو محەمەد ئەمین تاهیر بیەیی دەکەم و هاوبەشی خەمیانم. خوای دلۆڤان گیانی بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە بنەماڵە و کەسوکار و هەڤاڵەکانی ببەخشێت. مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ...
پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە
بۆ کۆچی دوایی زانا و کەسایەتیی ئایینی ناسراوی کوردستان مامۆستا مەلا عەبدوڵلا قەڵاتی، پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی بنەماڵە و کەسوکاری بەڕێزی مامۆستای خوالێخۆشبوو و مامۆستایانی ئایینی کوردستان دەکەم و هاوخەمیانم. خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بكات و ئارامی و دڵنەواییش بە هەمووان ببەخشێت. مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ...
پەیاما پیرۆزباھییا سەرۆکێ حکومەتا هەرێما کوردستانێ ب ھەلکەفتا جەژنا ڕۆژیێن ئێزی
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەبۆنەی جەژنی ڕۆژییێن ئێزی، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی ئێزیدییانی کوردستان و جیهان کرد کە ئەمە دەقەکەیەتی؛ ب هەلکەفتا جەژنا ڕۆژی یێن ئێزی، پیرۆزباھیێن خۆ پێشکەشی خوشک و برایێن ئێزیدی ل کوردستانێ و جیهانێ دکەم. ھیڤیدارم ئەڤ جەژنە ببیتە ئەگەرێ خێر و خۆشیێ و ئاشتی و تەناهیێ. دڤێ هەلکەفتێدا، خوشک و برایێن ئێزیدی پشتڕاست دکەینەڤە، کو ...