شەوی رابردوو لە کردەوەیەکی گوماناویدا ئۆتۆمبێلی عەمیدی خانەنشین محمد میرزا یونس سۆفی لە ناو شاری زاخۆدا تەقیەوە و بوو بە هۆی شەهید بوونی ئەم ئەفسەرە ماندونەناسەی ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان.پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی ماڵبات و کەسوکار و هەڤالانی شەهید دەکەم و لە خوای گەورە دەپاڕێینەوە جێگەی شەهید بەهەشتی بەرین بێت و سەبووری بە کەس و کاری بدات.دامودەزگا پەیوەندیدارەکانم ...
پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی سەری ساڵی نوێی کۆچی
به بۆنهی هاتنی سهری ساڵی نوێی كۆچی ١٤٤٥، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی موسڵمانانی كوردستان و جیهان دهكهم. لە خوای میهرەبان داواکارم ساڵی نوێی کۆچی، ساڵی خۆشگوزەرانی و پێشکەوتنی زیاتری کوردستان و ئاشتی و ئارامی بێت لە جیهاندا.لەم یادە پیرۆزەدا، جەخت لە برەودان بە پرەنسیپە ڕاستەقینەکانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام و کولتووری بەیەکەوەژیانی ئاشتیانە و یەکترقبوڵکردن و هزری میانڕەوی ئای ...
سەرۆکی حکومەت نوێنەری نوێی حکومەتی هەرێم لە ئەمەریکا دەستنیشان دەکات
ئەمڕۆ دووشەممە 7/17 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، (تریفە عەزیز)ی وەک نوێنەری نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئەمەریکا دەستنیشان کرد. تریفە عەزیز لەم دواییانەدا، ڕاوێژکاری باڵای سەرۆکی حکومەت بوو. پێشتریش بۆ زیاتر لە 25 ساڵ، لە ئەرکی جۆراوجۆردا لە ئەمەریکا لە کەرتی گشتی و تایبەتدا کاری کردووە. هەروەها لە ساڵانی نەوەدەکاندا نوێنەری پارتی دیموکراتی کوردستان بووە ...
پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە
بەڕێز دادوەر عەبدولجەبار عەزیز حەسەن سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەریی هەرێمی کوردستان: بە داخەوە هەواڵی كۆچی دوایی هاوژینی بەڕێزتان، خوالێخۆشبوو ( تاڤگە عەبدولوەهاب ئەسعەد)م بیست. پرسە و سەرەخۆشیتان لێدەکەم و هاوبەشی خەمتانم. خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشت شاد بكات و ئارامی و دڵنەواییش بە ئێوە ببەخشێت. مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ...
سەرۆکی حکومەتی ههرێمی كوردستان سەردانی هێزەکانی پێشمەرگە دەکات
ئەمڕۆ هەینی 6/30، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەردانی هێزەکانی پێشمەرگەی لە میحوەری پردێ کرد بە مەبەستی بەسەرکردنەوە و هەواڵپرسین و پیرۆزبایی جەژنی قوربان .سەرۆکی حکومەت لە گوتەیەکدا ستایشی خۆڕاگری و قوربانیدانی پێشمەرگەی کرد کە وەک هەمیشە بەرگری لە دەسکەوتە نیشتمانییەکان و قەوارەی دەستووریی هەرێمی کوردستان دەکەن.سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بەوە دا کە هەرێمی کوردست ...
پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی جەژنی قوربان
بەبۆنەی جەژنی پیرۆزی قوربان، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی موسڵمانانی هەرێمی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم ، بەتایبەتی پێشمەرگە قارەمانەکان و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و کەسوکار و بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان و ئەنفالکراوان. ئومێدەوارم لە کەشێکی ئارام و شادیدا، ڕۆژانی جەژن و پشوو بەسەر ببەن . بەو هیوایەی جەژن ببێتە مایەی تەبایی و لێبوردەیی و خێر و خۆشی و پێشکەوتنی زیاتری نیشتمانەکەما ...