ئەمڕۆ دووشەممە 6/5 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە جێسیکا سڤاردسترۆم باڵیۆزی سوید لە عێراق کرد.لە دیدارەکەدا گفتوگۆ لەبارەی بارودۆخی گشتیی عێراق و برەودان بە پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و سوید کرا.سەبارەت بە پەیوەندیی لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ، سەرۆکی حکومەت جەختی لە گرنگیی و پێویستی ڕێزگرتن لە ڕێککەوتننەکانی نێوان هەردوولا و دابینکردنی ماف و شایستە دارا ...
پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
بەبۆنەی چل و هەشتەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان, پیرۆزبایی لە سەرکردایەتی و گشت ئەندام و لایەنگرانی یەکێتیی دەکەم. هیوادارم لەم بارودۆخەدا، گشت هێزە سیاسیەکان، پێکەوە کار بکەن و هەموو لایەک هەست بە بەرپرسیاریەتی مێژوویی خۆیان بکەن و خزمەتکردنی بەرژەوەندیی باڵای نیشتیمان، بکەن بە ڕێرەوی کاری ئێستا و داهاتوویان. مەسرور بارزانیسەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان 2 ...
پەیامێکی سەرەخۆشی لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە
بە داخ و خەمێکی زۆرەوە ، د.بێوار خنسی ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیران بۆ کاروباری وزە و سەرچاوە سروشتییەکان ماڵئاوایی کرد. د. بێوار شارەزایەکی زۆر کارامە و لێهاتووی بوارەکەی بوو، نووسەر و توێژەرێکی ناسراو و خاوەنی چەندین کتێب و بەرهەمی بە نرخ بوو لە بواری وزە و نەوت دا و نموونەی مرۆڤێکی دڵسۆز و خەمخۆر بوو لە کار و ئەرکەکانیدا. بەم بۆنە خەمگینەوە ، پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەس و کار ...
سەرۆکی حکومەت: پەرەپێدانی كشتوكاڵ بنەمایەکی سەرەکییە بۆ پێشخستنی ئابووری
ئەمڕۆ سێشەممە 5/30، بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕێورەسمی کردنەوەی کارگەی شیرەمەنیی زۆم لە گوندی ژاژۆک-ی سەر بە قەزای مێرگەسۆر بەڕێوەدەچوو. سەرۆکی حکومەت کارگەکەی کردەوە و بەشەکانی بەسەرکردنەوە. کارگەکە لە دوو بەشی سەرەکی پێکدێت کە بریتین کە کارگەی زۆم بۆ بەرهەمە شیرەمەنییەکان و هەروەها بنکەکانی کۆکردنەوەی بەروبوومی ئاژەڵداران و جووتیاران. ئێست ...
سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە شێخ خەلیفە بن تەحنون ئالنەهیان دەکات
ئەمڕۆ دووشەممە 5/29 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە شێخ خەلیفە بن تەحنون بن محەمەد ئالنەهیان کرد. لە دیدارێکدا کە ئەحمەد ئەلزاهری کونسولی گشتیی دەوڵەتی ئیمارات لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو، گفتوگۆ لە بارەی پەرەپێدانی پەیوەندیی تایبەتی و بەهێزی نێوان هەرێمی کوردستان و میرنشینی یەکگرتووی عەرەبی ( ئیمارت ) کرا و جەخت لە پتەوکردنی هاریکاری و هەماهەنگیی ن ...
سەرۆکی حکومەت: پێداگرین لەسەر ئەوەی کوردستان بکەین بە كۆمەڵگەیەكی پڕ زانست و مەعریفە
کار دەکەین بۆ ئەوەی كوردستان بكەین بە ناوەندێك بۆ وەدیهێنانی ئاواتەكان