Skip to the content

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان له‌گەڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا‌ کۆبووەوە

ئەمڕۆ سێشەممە 1/16، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە داڤۆس، لەگەڵ ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا کۆبووەوە.لە دەستپێکی کۆبوونەوەدا، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ئاماژەی بەوە دا بە توندترین شێوە سەرکۆنەی هێرشەکەی هەولێر دەکەین کە پێشێلکارییەکی ئاشکرای سەروەری عێراقە. هاوخەمیى وڵاتەکەشی لەگەڵ بنەماڵە و کەسوکاری قوربانییانی هێرشەکە دەربڕی.وەزیری دەرەوەی ئەمەری ...

پەیامێک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

جارێکی دیکە هەولێری سەربەرز کرایەوە ئامانجی هێرشی موشەکیی سوپای پاسدارانی ئێران. بەداخەوە لە ئەنجامی ئەم هێرشە بێ پاساوە، شەهید و برینداری سڤیل هەیە. داواکارم لە خوای گەورە، شەهیدەکان بە بەهەشت شاد بکات و بریندارەکان هەرچی زووتر چاک ببنەوە. بەتوندی ئەم تاوانە بەرانبەر بە خەڵکی کوردستان شەرمەزار دەکەم. داواش لە حکومەتی فیدراڵی دەکەم هەڵوێستی توندیان هەبێت بەرانبەر بەم پێشێلکاریە ...

سەرۆکی حکومەت بۆ بەشداریکردن لە کۆڕبەندی ئابووریى جیهانی بەرەو داڤۆس بەڕێ کەوت

ئەمڕۆ دووشەممە 1/15، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتيی شاندێک بۆ بەشداریکردن لە کۆڕبەندی ئابووریى جیهانی لە داڤۆس، بەرەو سویسرا بەڕێ کەوت.سەرۆکی حکومەت لە پەراوێزی بەشداریکردنی لە کۆڕبەندی ئابووریى جیهانیی داڤۆس، لەگەڵ ژمارەیەک لە سەرۆک و سەرۆکوەزیران و بەرپرسانی باڵای وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەوروپا و جیهان کۆدەبێتەوە و لە دیدارەکانیدا، چەندین ...

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە باڵیۆزی فینلەندا لە عێراق دەکات

ئەمڕۆ یەکشەممە 1/14، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ئانو سارێلا، باڵیۆزی فینلەندا لە عێراق کرد.لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی بارودۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە و برەودان بە پەیوەندیی دوولایەنە ئاڵوگۆڕ کرا. تەوەريکی کۆبوونەوە، تایبەت بوو بە پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ، لەمبارەیەوە جەخت لە گرنگیی دابينکر ...

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیى نوێی کۆریا دەکات

ئەمرۆ یەکشەممە 1/14، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە سینگچۆل لیم، کونسوڵی گشتیی نوێی کۆماری کۆریا لە هەرێمی کوردستان کرد.سەرۆکی حکومەت پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لێ کرد و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکەکەی بۆ خواست و پشتیوانیی حکومەتی بۆ دەربڕی لەپێناو پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندیی دۆستانەی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆریای باشوور.کونسوڵی گشتیی کۆریا، وێڕای نیشاندا ...

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات

ئه‌مڕۆ پێنچشەممە 1/11 مەسرور بارزانى، سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ ڤیرجینیا گامبا، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ کاروباری منداڵان و ململانێی چەکداری کرد. له کۆبوونەوەکەدا نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتوەکان، کورتەیەکی له‌بارەی کار و چالاکییەکانیان و ئامانجی سەردانەکەیان بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان خستە ڕوو. ستایشی هەوڵ و ڕێکار ...