Skip to the content

سەرۆکی حکومەت هاوخەمی لەگەڵ کەسوکاری قوربانییانی بوومەلەرزەکەی ژاپۆن ڕادەگەیەنێت

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیامێکدا، هاوسۆزی خۆی لەگەڵ کەسوکاری قوربانییانی بوومەلەرزە و گەل و حکومەتی ژاپۆن دەربڕی.لە پەیامەکەدا هاتووە؛ زۆر خەمباربووم بە کارەساتی قوربانییانی بوومەلەرزەکەی دوێنێی ژاپۆن. هاوخەمم لەگەڵ گەل و حکومەتی ژاپۆن.ژاپۆن دۆست و هاوبەشێکی بەهێزی حکومەتی هەرێمی کوردستان بووە. ئێمە لەم کاتە سەختەدا هاوسۆزین لەگەڵ ژاپۆن. ...

پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی هاتنی ساڵی نوێی زایینی 2024

ئەمڕۆ یەکشەممە 12/31، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیامێکدا بە بۆنەی سەری ساڵی نوێی زایینی، سوپاسی خۆڕاگری هاونیشتمانییانی هەرێمی کوردستانی کرد کە بە هۆی نەناردنی شایستە داراییەکانیان لە لایەن حکومەتی فیدراڵەوە بارودۆخێکی سەختیان بەڕێ کرد. سەرۆکی حکومەت داواشی لە لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان کردکە بەرژەوەندییە باڵاکانی هەرێمی کوردستان بخەنە سەرووی ب ...

سەرۆکی حکومەت سەرەخۆشی لە وەزیری پێشمەرگە دەکات

ئەمڕۆ شەممە 12/30 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، سەرەخۆشی لە وەزیری پێشمەرگە شۆڕش ئیسماعیل کرد بۆ کۆچی دوایی خوشکی.سەرۆکی حکومەت هاوخەمیی خۆی پێگەیاند و هیوای خواست، خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە بنەماڵەکەیان ببەخشێت. وەزیری پێشمەرگە، بە ناوی خۆی و بنەماڵەکەیەوە، سوپاس و پێزانینیی خۆی بۆ پەیوەندی ...

سەرۆکی حکومەت سەرەخۆشی لە هونەرمەند زەکەریا عەبدوڵلا دەکات

ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 12/26 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، سەرەخۆشی لە هونەرمەند زەکەریا عەبدوڵلا کرد بۆ کۆچی دوایی دایکی.سەرۆکی حکومەت پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمیی خۆی پێگەیاند و هیوای خواست، خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە کەسوکار و بنەماڵەکەیان ببەخشێت. هونەرمەند زەکەریا عەبدوڵلا، سوپاس و پێزانینی ...

پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵەی بەڕێزی کەسایەتیی کۆمەڵایەتیی ناسراو لالە سەرحەد خەلیفە یونس دەکەم و هاوبەشی خەمیانم. خوای دلۆڤان گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە بنەماڵە و کەسوکاری ببەخشێت. مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ...

پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی جەژنی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح

بە بۆنەی جەژنی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح (دروودی خوای لەسەر بێت)، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرجەم کریستیانانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم. هیوادارم لە خۆشی و شادی و ئارامیدا، ڕۆژانی جەژن و پشوو بەسەر ببەن.لەم بۆنە پیرۆزەدا، پابەندبوونی هەرێمی کوردستان بە پەرەپێدانی کولتووری بەیەکەوەژیانی ئاشتییانە و و پاراستنی مافی گشت پێکهاتەکان دووپات دەکەینەوە. جەژنتان پیرۆز بێت و هەم ...