ئەمڕۆ پێنجشەممە 5/4، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە مارتن یێگەر باڵیۆزی ئەڵمانیا لە عێراق کرد کە بە مەبەستی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی سەردانی کردبوو .سەرۆکی حکومەت سوپاسی باڵیۆزی ئەڵمانیا کرد کە لە ماوەی ئەرکەکەیدا، کاری بۆ بەرەوپێشبردن و پتەوکردنی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق لەگەڵ ئەڵمانیا کردووە، هیوای سەرکەوتنيشی لە ئەرکی داهاتوویدا بۆ خواست. ...
پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە
بە داخەوە هەواڵی کۆچی دوایی تێکۆشەری ناسراوی کوردستان و وەزیری پێشووتری گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان خوالێخۆشبوو حەیدەر فەیلی -م بیست . پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەکەی و کەس و کار و هاوڕێیانی دەکەم و هاوخەمیانم. خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەوایی بە هەمووان ببەخشێت. مەسرور بارزانیسەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ...
سهرۆكی حکومەت پێشوازی لە یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا دەکات
ئەمڕۆ چوارشەممە 5/3 مەسرور بارزانى، سهرۆكى حکومەتی ههرێمى كوردستان، پێشوازى له باربارا لیف یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا بۆ كاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و شاندێكى ياوهرى كرد.له كۆبوونهوهکەدا كه ئەلينا ڕۆمەناوسكى، باڵيۆزى ئهمهريكا لە عێراق و و ئیرڤن هیکس كونسولى گشتيى ئهمهريكا له ههرێمى كوردستان ئامادەی بوون، دوایین پێشهات و پەرەسەندنەکانی عێراق و پەرەپێدانی پ ...
سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە وەزیری بەرگری ئیتالیا دەکات
ئەمڕۆ چوارشەممە 5/3 مەسرور بارزانى، سهرۆكى حکومەتی ههرێمى كوردستان، پێشوازى له گویدۆ کرۆسێتۆ وەزیری بەرگری ئیتالیا کرد. لە کۆبووەنەوەکەدا گفتوگۆ دەربارەی بارودۆخی گشتیی عێراق و برەودان بە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئیتالیا کرا . وەزیری بەرگری ئیتالیا، سڵاو و ڕێز و بانگهێشتنامەی سەرۆک وەزیرانی ئیتالیای بە سەرۆکی حکومەت گەیاند بۆ سەردانکردنی ڕۆما ، ئاماژەی بەوەشدا ...
سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە شاندێکی ئەڵمانی دەکات
ئەمڕۆ چوارشەممە 5/3 مەسرور بارزانى، سهرۆكى حکومەتی ههرێمى كوردستان، پێشوازى له شاندێكى ئهڵمانى كرد كه پێكهاتبوو له يۆخن فلاسبارت جێگری وهزيرى دهوڵهت بۆ هاريكاريى ئابوورى و گهشهپێدان و ڤێرنهر گاتسەر جێگری وهزيرى دهوڵهت بۆ كاروبارى دارايى. له كۆبوونهوهکەدا كه باڵيۆزى ئهڵمانيا له عێراق و كونسوڵى گشتيى ئهڵمانيا له ههولێر ئامادهى بوون، گفتوگۆ لەبارەی پەر ...
سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە جێگرانی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەکات
ئەمڕۆ سێشەممە 5/2 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، پێشوازی لە موحسین مەندەلاوی و شاخەوان عەبدوڵڵا جێگرانی یەکەم و دووەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کرد.لە کۆبوونەوەکەدا ، دوایین گۆڕانکار ی و پێشهات و بارودۆخی گشتیی عێراق تاوتوێ کرا . جەخت لە گرنگیی پەسەندکردنی یاسای بودجەی گشتیی فیدراڵ و دابینکردنی ماف و شایستە دەستوورییەکانی گەلی کوردستان و پشتیوانیکردنی ج ...