Skip to the content

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە سەرۆکی دەستەی دەستپاکی دەکات

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ سێشەممە 7 ی ئەیلولی 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە ئەحمەد ئەنوەر سەرۆکی دەستەی دەستپاکی کرد. لە دیدارەکەدا سەرۆکی حکومەت دووپاتیکردەوە کە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سوورە لە سەر درێژەدان بە پرۆسەی چاکسازی و ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و نەهێشتنی بەهەدەردانی سامانی گشتی . لە دیدارەکەدا ، جە ...

سەرۆکی حکومەت سەرەخۆشی لە خالید عوبەیدی دەکات

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئێوارە ئەمڕۆ دووشەممە 6 ی ئەیلول مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا ، سەرەخۆشی لە خالید عوبەیدی پەرلەمانتاری عێراقی و وەزیری بەرگری پێشووی عێراق کرد بۆ كۆچى دوايى خوشکی .سەرۆکی حکومەت ، هاوخەمی خۆی پێگەیاند و هیوای خواست،خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشت شاد بکات وسەبر ئارامییش بە خانەوادەکەیان ...

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە گەڵ سەرۆکی پەرلەمانی ئوردن کۆدەبێتەوە

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ یەکشەممە 5 ی ئەیلولی 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە عەبدولمونعم ئەلعۆدات سەرۆکی پەرلەمانی شانشینی ئوردن و شاندێکی یاوەری کرد .سەرۆکی پەرلەمانی شانیشینی ئوردن، ئاماژەی بەوەدا کە پەیوەندییەکی دۆستانەی بەهێز لە نێوان وڵاتەکەی و هەرێمی کوردستان هەیە و ستایشی ئەزموونی سەرکەوتووی هەرێميشی کرد لە بواری ئاوە ...

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی باڵای پارتی کۆماری گەلی تورکیا دەکات

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ یەکشەممە 5 ی ئەیلولی 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە شاندێکی باڵای پارتی کۆماری گەلی تورکیا ( CHP) بە سەرۆکایەتی ئۆگوز کان سالیجی جێگری سەرۆکی پارتەکە کرد. لە دیدارەکەدا پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا تاووتوێ کرا. جێگری سەرۆکی پارتی گەلی کۆماری، سڵاوو ڕێزی کەمال کلیچیدار ئۆغ ...

سەرۆکی حکومەت سەرەخۆشی لە هادی ئەلعامری دەکات

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ یەکشەممە 5 ی ئەیلول مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا ، سەرەخۆشی لە هادی ئەلعامری سه‌رۆكى هاوپه‌يمانيى فه‌تح كرد بۆ كۆچى دوايى سێ برازاى كه‌ له‌ ڕووداوێكى دڵته‌زێنى ئاگركه‌وتنه‌وه‌دا له‌ به‌غدا گيانيان له‌ ده‌ست دا.سەرۆکی حکومەت ، هاوخەمی خۆی بە سەرۆکی هاوپەیمانیی فەتح گەیاند و هیوای خواست، ...

پەیامی سەرەخۆشی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ کۆچی دوایی ئایەتوڵڵای عوزما محەمەد سەعید ئەلحەکیم

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- بە داخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی ئایەتوڵڵای عوزما سەماحەتی سەید محەمەد سەعید ئەلحەکیم-م بیست، پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەکەی و پەیڕەوکارانی دەکەم و هاوبەشی خەمیانم.خوای میهرەبان گیانی بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە هەمووان ببەخشێت. مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ...