Skip to the content

پەیامی سەرەخۆشی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ کۆچی دوایی د.عەزیز گەردی

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی نووسەر و وەرگێڕی ناسراوی کوردستان د.عەزیز گەردی-م بیست. مامۆستا عەزیز گەردی ، ڕۆشنبیرێکی گەورە و بەتوانا و خاوەنی کەسایەتییەکی بەهێز و خۆشەویست و ڕێزلێگیراوی کوردستان بوو ، هەموو تەمەنی خۆی بە نووسین و لێکۆڵینەوە و وەرگێڕان و خزمەتکردنی ئەدەب و ڕۆشنبیریی کوردی بەخشی. پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمی قووڵی خۆم ...

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق دەکات

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ یەکشەممە 5ی حوزەیرانی 2022، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە مارک برایسن ریچاردسن باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کرد .لە کۆبوونەوەکەدا کە دەیڤد هانت کونسولی گشتیی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو، باڵیۆزی بەریتانیا ئاماژەی بە سەردانی سەرکەوتووی سەرۆکی حکومەت بۆ بەریتانیا و پێشوازیکردنی لە ئاستێکی باڵا ...

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی ڕۆمانیا لە عێراق دەکات

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ یەکشەممە 5ی حوزەیرانی 2022، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ڕادۆ دۆبرێ باڵیۆزی نوێی ڕۆمانیا لە عێراق کرد. سەرۆکی حکومەت پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە باڵیۆز کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکەکانیدا لە پێناو بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ڕۆمانیا.باڵیۆزی ڕۆمانیا ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ پەرە ...

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە جێگری وەزیری دەرەوەی ئیتالیا دەکات

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ شەممە 4ی حوزەیرانی 2022 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە مارینا سێرێنی جێگری وەزیری دەرەوە و هەماهەنکیی نێودەوڵەتی ئیتالیا کرد.لە کۆبوونەوەکەدا کە ماوریتزۆ گرێگانتی باڵیۆزی ئیتالیا لە عێراق ئامادەی بوو ، گفتوگۆ دەربارەی دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی عێراق و ناوچەکە و هەوڵەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی ...

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی وەزارەتی ناوخۆ دەکات و سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی تایبەت دەکات

سەرۆکی حکومەت: دەبێ یاسا بە یەکسانی بە سەر هەموو کەسێکدا جێبەجێ بکرێت و نابێت کەس لە سەرووی یاساوە بێت. هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ پێنجشەممە 2 ی حوزەیران، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، سەردانی وەزارەتی ناوخۆی کرد و لە لایەن  ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ پێشوازی لێکرا. پاشان سەرۆکی حکومەت، بە ئامادەبوونی وەزیری ناوخۆ و بریکاری وەزارەت و ...

سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ڕەزامەندی دا لەسەر ئەنجامدانی پشکنین و چارەسەرکردنی منداڵانی ئۆتیزم بەبێ بەرامبەر

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- لە سۆنگەی بەرپرسیارەتی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بەرامبەر بە دابینکردنی خزمەتگوزاری پزیشکی بۆ منداڵانی ئۆتیزم، بە لەبەرچاوگرتنی دۆخی دارایی خانەوادەکانیان، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان،ڕەزامەندی دا لەسەر ئەنجامدانی پشکنین و چارەسەرکردنی منداڵانی ئۆتیزم لەسەرجەم نەخۆشخانە حکومییەکان بەبێ بەرامبەر، بۆ ئەم مەبەستە وەزارەتی ...