Skip to the content

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە بافڵ تاڵەبانی دەکات

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- ئەمڕۆ سێشەممە 8/30 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا ، پیرۆزبایی لە بافڵ تاڵەبانی کرد بەبۆنەی هەڵبژاردنی وەک سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان .لە پەیوەندییەکەدا ، سەرۆکی حکومەت، هیوای سەرکەوتنی بۆ سەرۆکی یەکێتیی خواست لە ئەرکەکەیدا لە پێناو پەرەپێدانی هەماهەنگیی و هاریکاری نێوان هەموو لایەنەکان بۆ پشتگی ...

پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ساڵیادی ئەنفالی بادینان

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی ، پەیامێکی لە ساڵیادی ئەنفالی بادیناندا بڵاوکردەوە کە ئەمە دەقەکەیەتی ؛ لە شاڵاوی ئەنفالی بادینان، کە دوا قۆناخی شاڵاوە بەدناوەکانی ئەنفال بوو ، ڕژێمی عێراق، وەک هەموو ناوچەکانی دیکەی کوردستان ، تاوانێکی هۆڤانەی دیکەی بەرامبەر خەڵکی دەڤەری بادینان ئەنجامدا و لە ئەنجامی ئەو شاڵاوەدا کە چەکی قەدەخەک ...

بە ئامادەبوونی سەرۆکی حکومەت سیستەمی دیجیتاڵی مۆڵەتی شوفێری لە هەرێمی کوردستان دەخرێتە کار

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- ئەمڕۆ چوارشەممە 24ی ئاب، بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، بۆ یەکەمجار سیستەمی دیجیتاڵی مۆڵەتی شوفێری لە هەرێمی کوردستان کاراکرا و سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، کاراکردنی ئەو سیستەمە بە قۆناغێکی نوێ و سەردەمیانە ناودەبات کە بەشێکە لە پرۆسەی بە دیجتاڵکردنی خزمەتگوزارییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان . .سەرۆکی حکومەت ...

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسولی گشتیی نوێی ئەمەریکا دەکات

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- ئەمڕۆ چوارشەممە 24ی ئاب ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، پێشوازی لە ئيرڤین هيكس جوونيه‌ر کونسولی گشتیی نوێی ئەمەریکا لە هەرێمی کوردستان کرد.سەرۆکی حکومەت، پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لێکرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکەکەیدا. سەرۆکی حکومەت ، سوپاسی پشتگیریی و پشتیوانی بەردەوامی ئەمەریکای کرد و خواستی هەرێمی کوردستانی بۆ پەرە ...

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە کونسولی گشتیی تورکیا دەکات

هەولێر، هەرێمی کوردستان(GOV.KRD)- ئەمڕۆ سێشەممە 23ی ئاب ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە هاکان کارەچای کونسولی گشتیی تورکیا لە هەرێمی کوردستان کرد کە بەبۆنەی کۆتایی هاتنی ئەرکەکەی، سەردانی کردبوو . سەرۆکی حکومەت ، سوپاسی کونسولی گشتیی تورکیای کرد بۆ ئەو ماوەیەی لە هەرێمی کوردستان، کاری لە پێناو پەرەپێدانی پەیوەندی دوو لایەنە کردووە . هیوای سەرکەوتنیشی ...

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە پارێزگاری ئازەربایجانی ڕۆژئاوای کۆماری ئیسلامی ئێران دەکات

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- ئەمڕۆ سێشەممە 23ی ئاب، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە محەمەد سادق موعتەمدیان، پارێزگاری ئازاربایجانی ڕۆژئاوای کۆماری ئیسلامی ئێران کرد .لە دیدارەکەدا کە نەسروڵڵا ڕەشنوودی کونسولی گشتی ئێران لە هەولێر ئامادەی بوو، پەرەپێدانی پەیوەندی دوولایەنە بەتایبەتی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و ئاسانکاری بۆ هاتووچۆ و گەشتیاری لە سەر بنەمای ...