Skip to the content

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزیری دەرەوەی تورکیا پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامد

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 14ی نیسانی 2021 لە گەڵ وەزیری دەرەوەی تورکیا مەولود چاووشئۆغلۆ گفتوگۆیان دەربارەی هێرشی تیرۆریستیی سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و بنکەی سەربازی باشیک کرد.

پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی دەربارەی هێرشە تیرۆریستییەکەی سەر فڕۆکەخانەی نێودەولەتی هەولێر

بە توندترین شێوە سەرکۆنە و ئیدانەی هێرشە تیرۆریستییەکەی ئەمشەوی سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و بنکەی سەربازی تورکیا لە باشیک و ئەو گرووپە تیرۆریستییەی لە پشت ئەم کارەوەن دەکەم . هێرشەکانی ئەم دواییە هەوڵێکی زۆر دیار وئاشکران بۆ تێکدانی ئارامیی و ئاسایشی ئێمە و هەماهەنگیمان لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی.

پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ساڵیادی شاڵاوەکانی جینۆسایدی ئەنفال

ئەمڕۆ سی وسێ ساڵ بەسەر شاڵاوەکانی ئەنفال تێدەپەڕێت ، کە ڕژێمی لەناوچووی بەعس، بە ئامانجی جینۆسایدكردنی گەلی كوردستان، بە هەشت قۆناغ، هەزاران هاونیشتمانیی بێتاوانی بێسەروشوێن و زیندەبەچاڵ کرد ، هەزاران گوند و شارەدێ و هەزاران مزگەوت و قوتابخانە و دەیان كڵێسای کوردستانی خاپووركرد ، ڕەز و باخ و كێڵگەی جووتیارانی سووتاند و كانیاوەكان تەقاندەوە و بنەماکانی ژیانی لە ناوبرد. لەم یادە پڕ ناسۆرەدا، بە ڕێز و شکۆوە یادی شەهیدان و قوربانییانی ئەو کۆمەڵکوژییە دەکەینەوە.

پەیاما پیرۆزباهیێ یا سەرۆکێ حکومەتا هەرێما کوردستان ب هەلکەفتا هاتنەڤا سەرساڵا ئۆلی یا ئێزیدییان

ب هەلکەفتا جەژنا سەرساڵا ئۆلی یا ئێزیدییان، پیرۆزباهییەکا گەرم ل خوشک و برایێن ئێزیدی ل کوردستانێ و جیهانی دکەم. هیڤیدارم ساڵا نوی، ساڵا شادی و بەختەوەریێ و ب داوی هاتنا دەردەسەری و نەخۆشییان بیت.

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پشتیوانیی خۆی بۆ ئازادیی ڕۆژنامەوانیی دووپات دەکاتەوە

ئەمڕۆ سێشەممە 13 ی نیسانی 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، پێشوازی لە ڕەحمان غەریب ڕێکخەری سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکیکردن لە مافی ڕۆژنامەنووسان کرد .

پەیامی سەرۆکی حکومەت دەربارەی دەستگیرکردنی گرووپێکی تیرۆریستی سەر بە داعش

له‌ دوای ئۆپەراسیۆنێکی چەند مانگی، هێزە ئەمنییەكانمان سەرکەوتووانە پیلانێکی تیرۆرستانی داعشیان لە هەولێر پوچه‌ڵكرده‌وه‌، كه‌ له‌ سوریاوه‌ پیلانەکە ڕێکخراوه‌ و ئاراستەکراوه‌.